فەرهەنگی بەراووردی ( دوو زمانی) زمانی کوردی

1- فەرهەنگی نەوبەهار کە بە زمانی عەرەبی –  کوردی یە، کە بە کۆنترین فەرهەنگی زمانی کوردی دەژمێردر ێت، لە لایەن شاعیری مەزنی کورد ئەحمەدی خانی نووسراوەتەوە لە سالی 1094 کۆچێ یان لە 1682/1683ی زاینی دا. ئەم  فەرهەنگە بە شێوەی شیعر نووسراوەتەوە، وە شیعرەکانیشی بە نۆ چەکامە جیاکراوەتەوە لە سەر بنەما رێزمانێکان وەک ناو، کردار، ئاوەلناو،…. ئەم فەرهەنگە بەشێوە زاری کرمانجی باکوورە.

2 – فەرهەنگی ئیتالـی – کوردی  کە لە لایەن  قەشەی ئیتالیایی ( ماورێتسۆ گارزۆنی : Maurizio Garzoni  لە سالی 1787 لە  شاری رۆما لە پاشکۆی ئەو کتێبەدا کە لە بارەی زمانی کوردییەوە نوسیوێتی بلاوی کردۆتەوە. ئەو فەرهەنگە نزیکەی 5000 وشەی لە خۆ گرتووە. ئەم فەرهەنگە بەشێوە زاری کرمانجی باکووری، دەڤەری ئامێدی یە.

3-C. J. Rich   لە ” فەرهەنگی بەراوردی هەموو زمان و شێوەکان ”  لە سالی 1836/1837 لە لەندەن کە تەنها دووسەد وشەیە تۆماری کردووە .[1]

4- لە سەرەتای نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا لێکۆلینەوە لە زمانی کوردی بەگشتی و نووسینی فەرهەنگ بە تایبەتی کەوتەبرەو.  لە سالانی 1856، 1857، 1858 دا رۆژهەلاتناسی بەناوبانگ، زانای گەورەی رووس – پێوتر لێرخ سێ کتێبی لە بارەی کورد و کوردستانەوە بلاوکردەوە کە تا ئەمڕۆش لە کتێبخانەی کوردناسیدا هاوتایان  کەمە و بەسەرچاوە یەکی ڕەسەن دەژمێردرێن.   کتێبی سێیەمدا فەرهەنگێکی کوردی( کرمانجی باکوور) – رووسی ( ل. 1- 84)، وە کوردی( زازا)- رووسی ( ل. 85- 108) لە چاپ داوە.[2].

5- ئاوگۆست ژابا کە قونسلێکی رووس بووە لە شاری (ارﻀروم)[3] وە، جگە لە خزمەتەی کە لە تۆمارکردنی فۆلکلۆر و لێکۆلینەوەی کورد و زمانەکەیدا کردوویەتی. لە نووسینی فەرهەنگی کوردیدا کارێکی گەورە و خزمەتێکی بێ شووماری کردووە. ئەم زانایە خاوەنی یەکەم فەرهەنگی فەرەنسی یە کە لەپاش خۆی بە فەرمانی ئەکادیمیەی رووسی لە سالی 1879 دا فێردیناند یوستی(جوستی) بلاوی کردوەتەوە. ئەم فەرهەنگە بریتیە لە 473 لاپەرە و 15000 وشەی کوردی لە جگە لە لێکدانەوە و شەرح کردنیان لە داڕشتن و دروست بوون و پەیدا بوونیان کۆلیوەتەوە وە هەروەها لە گەل وشەی فارسی و عەرەبی و توركی بەرا وردی کردوون.  ئا. ژابا هەروەها دوو فەرهەنگی تریشی داناوە : فەرەنسی – روسی – کوردی، کوردی – فەرەنسی – رووسی. کە هیشتا بەدەستنووسی ماونەتەوە و لە ئارشیفی ئەکادیمیەی زانستی رووسی لە پیتربۆرگ هەلگیراون.

 6- س. ری :  S. A. Rhea  میسیۆنێری ئەمریکایی ماوەیەکی دوور و درێژ لە ناوچەی هەکاری ژیاوە و  ساڵی 1870 کورتەیەکی رێزمانی کوردی بلاوکردووەتەوە، لە پاشکۆی ئەم کتێبەدا فەرهەنگۆکێکی بیست لاپەرەیی کوردی _ ئێنگلیزی نووسیوە. [4]

7 – Heinrich Eugen Prym[5] & , Albert Socin  لە کۆتایی سەدەی نۆزدەدا کتێبێکیان لە بارەی رێزمانی کوردی  یەوە بلاوکردەوە کە بەشی سێیەمی بریتییە لە فەرهەنگۆکێکی کوردی – ئەلمانی ( ل . 281 – 341).

 

8- لە کتێبەکەی  س. ئا. یەگیزارۆڤ دا لە سالی 1891 کە لە بارەی ئەتنۆگرافیای کوردەوە نووسیوویەتی چاومان بە دوو فەرهەنگۆک دەکەوێت : یەک: کوردی – رووسی ( ل. 1- 65)، دوو: رووسی – کوردی(ل، 66- 122). یەکەم دەوری سێ هەزار ، دووەم دەوری چوار هەزار وشەیەکی تێدایە[6].

9- فەرهەنگی (احمدی ) کە بەزمانی عەرەبی – کوردی لە لایەن شێخ مارفی نۆدێ یی دانراوە، لە سالی 1210 کۆچی یان 1895 کۆچی دا، بۆیەکەم جار لە شاری سلێمانی لە سالی 1937 چاپکراوە. ئەم فەرهەنگە بەشێوە زاری کرمانجی ناوەندە.

10- فەرهەنگی (الهدیە الحمدیە، فی اللغە الکردیە) لە لایەن یوسف ﻀﻴﺎ پادشای خالدی المقدسی نووسراوەتەوە. گرنگی ئەم فەرهەنگە لەوەدایە کە یەکەم فەرهەنگە کە لە زمانی کوردییە وە بۆ زمانی عەرەبی بەراووردکراوە. وە لە سالی 1310 رۆمی/ 1893ی زاینی لە شاری ئەستانە (ئەستنبول) ی ئێستا چاپکراوە. ئەم فەرهەنگە بەشێوە زاری زازاکی یە.

11 – فەرهەنگۆکێکی زمانی ئێنگلیزی – کوردی لە لایەن مێجەرسۆن[7] نووسراوەتەوە، لە سالی 1913زاینی لە شاری لەندەن بە چاپ گەیاندووە. مێجەرسۆن حاکمێکی بەریتانی بووە لە شاری سلێمانی. ئەم فەرهەنگە بە شێوەزاری کرمانجی ناوەندە.

 12 – فەرهەنگی رووسی- کوردی لە لایەن ش. ڤ. نیکتین :  B. Никитин    لە شاری ورمێ بلاوکرایەوە

 13-  میسیۆنێری ئەمەریکایی ل. ئۆ. فۆسووم :  L. O. FOSSUM    كە فەرهەنگۆکێکی شازدە لاپەڕەیی لە گە ڵدایە بلاوکرۆتەوە. [8]

14- گۆڤاری هاوار : لە نێوانی 1932 – 1942 کە جەلاددت بەدرخانەوە سەرنووسەری بووە لە لاپەڕەی فەرهەنگۆک وشەی نۆی بلاوکردووەتەوە.

15- فەرهەنگی ئەرمەنی – کوردی. یەکەم لە سالی 1933  2 دووەم لە سالی 1935 چاپکراون،

16 –  گۆڤاری نزار :  کە  علاءالدین سجادی  سەرنووسەری بووە لە سالی ئازاری  1948 –  شووباتی 1949 زاینی دا.  22 ژمارەی لێدەرکردووە، کە دووزمانی عەرەبی – کوردی نووسراوە. بەیەکەم گۆڤاری سیاسی کوردی دەژمێردێت.[9]

17 – گۆڤاری گەلاوێژ : لە سالی 1939 – 1949 بە دووقۆلی عەلاءالدین سجادی و ئیبراهیم ئەحمەد سەرنووسەری بوونەوە. گرنگی ئەم گۆڤارە لە هاوچەرخیزەکردنی زمانی کوردی و پاکردنەوەی زمانی کوردی لە وشەی عەرەبی، فارسی و تورکی بوو.

18- فەرهەنگۆک کوردی – ئێنگلیزی، ئێنگلیزی- کوردی : شاکر فەتاح. لە سالی 1934 زاینی دا لە ڕەواندز بە چاپی گەیاندووە.

19- فەرهەنگی عەرەبی – کوردی، عەبدوللا زێوەر لە سالی 1941 دایناوە.

20- مامۆستا گێوی موکریانی دەورێکی بێوێنەیی هەبووە لە مێژوی فەرهەنگی نووسی زمانی کوردییدا. هەموو تەمەنی خۆی بۆ ئەم بابەتەی زمانی کوردی تەرخان کردبوو.

1- 20-  فەرهەنگی ڕابەر لە لایەن گیوی موکریانی یەوە نووسراوەتەوە وە لە سالی 1950 زاینی لە شاری هەولێر، لەچاپخانەی کوردستان  بەچاپگەیاندراوە. ئەم فەرهەنگە بەشێوەزاری کرمانجی ناوەندە. بە دوو زمانی عەرەبی –  کور‌دی کە نزیکەی 15.000 وشەی لە خۆگرتووە.

2-20- فەرهەنگی کۆلکە زێرینە لە لایەن گیوی موکریانی یەوە نووسراوەتەوە وە لە سالی 1955 زاینی  بە پێنج زمانی لێکدراوەتەوە وەک : کوردی – عەرەبی – فارسی – فەرەنسی – ئێنگلیزی، تایبەتمەندی ئەم فەرهەنگە لە 59 بابەتی بچووک دابەش کراون و لەهەر بابەتێکدا زۆربەی ئەو وشانە بەرچاو دەکەو‌ن کە پەیوندییان بەو بابەتەوە هەبێت. هەرچەندە لە چاپی یەکەمی ناتەواوی و کەموکورتی هەبووە، بەلام  چاپی دووەهەمی لە سالی 1966 دا کە دەرکردا،  ئەو هەموو کەموکورتییانەی کە تیاییدا هەبوون، چارەکرابوون.

3- 20- فەرهەنگی مەهاباد لە لایەن گیوی موکریانی یەوە نووسراوەتەوە وە لە سالی 1961 زاینی کە بەدوو زمانی کوردی – عەرەبی بلاوی کردووەتەوە. ئەم فەرهەنگە نزیکەی 30.000 وشەی لە خۆگرتووە. { تێبـ: ئەم فەرهەنگە چ لە بارەی زۆریی وشەوە،چ لەبارەی شێوە و شێواز و جۆری دانانیەوە گەلێک باشترە وکەموکورتی کەمترە وەک لەوانەی پێشووی}{د، ئەورەحمانی حاجی مارف}.

4-20- فەرهەنگی کوردستان  لە لایەن گیوی موکریانی یەوە نووسراوەتەوە وە لە سالی 1961 زاینی کە بە زمانی کوردی – کوردییە و لە سالی 1999 هاتووەتە چاپکردن.

21- فەرهەنگی مەردۆخ لە لایەن ئایەتوللا کوردستانی شێخ محەمەد مەردۆخ نووسراوەتەوە لە سالی 1379 ی کۆچی یا 1956ی زاینی لە تاران چاپ کردووە بە سێ زمانی ( كوردی- فارسی- عەرەبی). ئەم فەرهەنگە بەشێوەزاری کرمانجی باشوورە. ئەم فەرهەنگە بەشێوەزاری کرمانجی ناوەندی (ئەردەلانی)یە.

22 – فەرهەنگۆک بۆ قوتابیانی کورد – مامۆستا عیززەددین مەلا مستەفا بە زمانی عەرەبی – کوردی لە سالی 1955 دا. لە پاشکۆی کتێبەکانی پۆلـی چوارەم، پێنجەم و شەشەمی سەرەتایی تۆمارکراون.

23- خەبەرناما  ئەرمەنی – کوردی /  سەمەندێ سیابەند، ئارامێ چاچان لە شاری یەریڤان لە سالی 1957 هاتە چاپکردن.

24- لەسالی 1957 دوو فەرهەنگی رووسی – کوردی، کوردی – ڕووسی هاتنەچاپکردن، فەرهەنگی یەکەم : د. ئی فاریزۆڤ دایناوە کە نزیکەی 30 هەزار وشە دەبێت، فەرهەنگی دووەم د. چەركەزی بەکۆ (باکایێڤ) دایناوە کە نزیکەی 14 هەزار وشەیەک دەبێت.

25- کوردی – ڕووسی/ قەناتی کوردۆ لە سالی 1960 داناوە.

26- زاراوەی زانیاری – عەرەبی – کوردی لە چاپکراوەکانی نیقابەی مامۆستایان – سلێمانی سالی 1960.

27- هەندێ زاراوەی زانستی، جەمال نەبەز بە زمانی عەرەبی – کوردی . 1960.

28-  دەستوور و وە فەرهەنگی کوردی – عەرەبی – فارسی لە لایەن مامۆستا عەلائەددین سەجادی لە سالی 1962  لە شاری بەإغدا بەچاپ گەیشتووە.

29- فەرهەنگا کوردی –  مامۆستا جگەرخوێن دایناوە لە شاری بەغدا لە سالی 1962. بەشێوەزاری کرمانجی باکوور.

 30- فەرهەنگی کوردی – فەرەنسی – ئینگلیزی/ جویس بلو، لە سالی 1965 لە شاری پاریس بەچاپ گەیاندووە. وە لەسالی 1991 فەرەنگی کوردی – تورکی – فەرەنسی – ئینگلیزی بەچاپ گەیاندووە.

31- فەرهەنگی کوردی – ئینگلیزی / تۆفیق وەهبی و سێسیل ج. ئێدمۆندس لە ئۆکسفۆرد لە سالی 1966. چاپکرا.

32- فەرهەنگی کوردی – تورکی – مووسا عەنتەر لە سالی 1967 لە ئەستەنبوول هاتووەتە چاپ کردن. نزیکەی 10 هەزار وشەیەک دەبێت.

33 – فرهنگ کردی[10]  موراد ئەوڕەنگ لە سالی 1978 لە تاران بەرگی یەکەمی (پیتی ا – ب) بە زمانی کوردی – فارسی چاپ کردووە.

34- فەرهەنگی دوو ڕشتە – مەلا عەبدالکەریمی مودەریس عەرەبی – کوردی لە سالی 1970 لە بەغدا بەچاپی گەیاندووە ئەم فەرهەنگە بەشێوەی هەلبەست دایڕشتووە لە سەر شێوەی( نەوبەهاری) ئەحمەدی خانی و ( ئەحمەدی) ی شێخ مارفی نۆدی.

35 – فەرهەنگی زانیاری/عەبدولقادربەرزنجی ئینگلیزی – کوردی، لە سالی 1971 بەچاپ گەیاندووە. 271 لاپەرە.

36 – فەرهەنگی کشوکال – مەعروف قەرەداغی بەرگی 1 – 2 لە 1971 ، 1972 لە شاری بەغدا بە چاپ گەیشوون، کە بە زمانی کوردی – کوردی بوون.

37- فەرهەنگی زانیاری – کەمال جەلال غەریب بەرگی 1: عەرەبی – کوردی، بەرگی 2 : عەرەبی – ئینگلیزی – کوردی 1979.  بەرگی 3 : عەرەبی – ئینگلیزی – کوردی. 1982 .

38-  فەرهەنگی ئەستێرەگەشە/ فازل نیزامەددین بەزمانی کوردی – عەرەبی، دەزگای ڕۆشنبیری و بلاوکردنەوەی کوردی ، چاپخانەی ئەجیال سالی 1977 لە شاری بەغدا.

39- فەرهەنگی لەک و لور دانانی و کۆکردنەوەی /حەمیدی ئیزەدپەناه و لێدوان و بەراوردکردنی – مەحموودزامدار. کۆری زانیاری کورد. سالی 1978 لە شاری بەإغدا.

40 – قاموسی زبانی کوردی/ عەبدورەحمانی زەبیحی، کۆری زانیاری کورد، سالی 1977 بەرگی یەک، 1978 بەرگی دوو.

41- لەشی مرۆڤ / عەرەبی – ئینگلیزی – کوردی. عەزیزعەقراوی، کۆری زانیاری کورد. سالی 1979.

42- ئیدیۆم لە زمانی کوردیدا / جەلال مەحمود عەلی. دەزگای ڕۆشنبیری و بلاوکردنەوەی کوردی، سالی 1982. بەغدا.

43- قامووسی دەروون ناسی/ د. عبدالستارطایر شریف، ئینگلیزی – عەرەبی- کوردی، سالی 1985 بەغدا.

44- گەوهەری گەرمەسێر / نیعمەت عەلی سایە. سێ بەرگ، کوردی – عەرەبی، سالی 1988 دەزگای ڕۆشنبیری و بلاوکردنەوەی کوردی، لەشاری بەغدا.

45-  فەرهەنگی هەمبانەبۆرینە/ هەژار، کوردی – کوردی – فارسی. تەهران، 1368 

46- فەرهەنگ کوردی – تورکی، د. ئیزۆلی . ئیستانبۆل. 1992.

47- فەرهەنگی پزیشکی/ موژدە ڕەشید. سویدی – کوردی، کوردی – سویدی. 1997.

48-  فەرهەنگی دانیمارکی کوردی/ ئاوارە گەرمیانی . سالی 1999.

49- فرهنگ گیاهان دارویی/ ئەمیرئەمینی، کوردی- ئینگلیزی- فارسی – عەرەبی. چاپ سوم 1378.

 

 

سەرچاوەکان

سەرچاوە کوردی – کوردی یەکان

1- فەرهەنگی خال – 3 بەرگ – شێخ محمدی خال.

2- فەرهەنگی كشتوکال – شێخ مارفی قەرەداغی

3- قامووسی زمانی کوردی – 2 بەرگ – عبدالرحمان زەبیحی

4- فەرهەنگی شوان – شەوکەت مەلا اسماعیل حسن

5- فەرهەنگا کوردی– 2 بەرگ – جگەرخوێن 1962 بەإغدا

6- فەرهەنگی کوردستان – گیوی موکریانی – 1999 هەولێر

7- هەنبانە بۆرینە – 2 بەرگ – هەژار – تهران 1368

8- فەرهەنگی هەرمان – 2 بەرگ- عەلی نانەوازادە 2005 هەولێر.

9- فەرهەنگی بالندە – ئەحـمد بەحری- 2001 هەولێر

10- فەرهەنگی ڕێژگە – ئەمین گەردیگلانی دهۆک 2009

11 – فەرهەنگی شێخانی – عەبدولوەهاب شێخانی – 2009 هەولێر

12- وشەنامەکی ئێتیمۆلۆژیای زمانی کوردی – جەمال نەبەز- 2008 کوردبوون

سەرچاوەی ڕێزمانی کوردی

1- ڕێنوس، چۆنێتی نوسینی کوردی- طاهرصادق- 1969 کەرکووک

2- نرخی شناسی – ‌علاءالدین سجادی- 1970 بەغدا

3- زاری زمانی کوردی لە ترازووی بەراوور‌دا – محەمەد ئەمین هەورامانی 1981 بەغدا

4- رێزمانی کوردی – بەرگی یەک- د. ئەوڕەحمان حاجی مارف – 1979 بەغدا

5- هەندێ داب و نەڕێتی باوی کوردەواری – عومەر ئیبراهیم عەزیز- 1988 بەغدا

6- ڕێزمانی کوردی بەکەرەستەی دیالێکتی کرمانجی و سۆرانی – ک.ک.کوردۆێیڤ- د.کوردستان موکریانی  هەولێر 1982

7- زانستی ئاوەلواتا – د. کامل حسن عزیز بإچیر. 1981 بەغدا

8- چەند حەشارگەیێکی ڕێزمانی کوردی – مەسعود محەمەد – 1976 بەغدا

9 – زاراوەسازی – مەسعود محەمەد

10- ئیدیۆم لە زمانی کوردییدا- جلال مەحمود عەلی- 1982 بەغدا

11 – سەروا – د. عەزیز گەردی 1999 هەولێر.

12 – سەرەتڕێیک لە فیلۆلۆژیی زمانی کوردی –  محەمەد ئەمین هەورامانی 1973 بەغدا

13- لەبواری فەرهەنگ نووسیی کوردییدا – د. ئەوڕەحمان حاجی مارف – 1987 بەغدا

14- زمانی کوردی لەبەر ڕۆشنایی فۆنەتیکدا- د. ئەوڕەحمان حاجی مارف – 1976 بەغدا

15 – زۆربەی دیوانەکانی کوردی.

16-  زانستی ئابووری – د. نەهرۆ عەلی – 2009 هەولێر

سەرچاوە کوردی – بیانی یەکان

 

1- فەرهەنگی گەوهەری گەرمەسێر – 3 بەرگ – نعمەت عەلی سایە  ( کوردی – عەرەبی)

2- فەرهەنگی لەک و لور – حەمیدی ئێزەد پەنا. – مەحموود زامدار ( کوردی – فارسی)

3- فەرهەنگی ئەستێرە گەشە – فازل نیزاماالدین ( کوردی – عەرەبی)1990

4- فرهنگ گیاهان دارویی – امیر امینی – کرمانشڕە 1378 (کردی – انگلیسی – فارسی – عەرەبی)

سەرچاوە بیانی – کوردی یەکان

 

1- قاموس علم نفس – د. عبدالستارعبدالشریف. ( عەرەبی – کوردی)

2- فەرهەنگ – د. ئیزۆلـی ( کوردی – تورکی، تورکی کوردی)

3- قاموس العلمی بەرگ 1-  کمال جلال غریب – 1974 سلێمانی ( عەرەبی – کوردی)

4- قاموس العلمی بەرگ 3-  کمال جلال غریب – 1982 سلێمانی ( عەرەبی – ئینگلیزی –  کوردی)

5- فەرهەنگی کیمیا – جەمال عەبدول – 1998 سلێمانی (ئینگلیزی – عەرەبی –  کوردی)

6- فەرهەنگی شیر و شیرەمەنی – خالد خال – 2003 سلێمانی (ئینگلیزی – عەرەبی –  کوردی)

7- بەرکولێکی زانستە زاراوەسازیی کوردی- جەمال عەبدول – 2001 ( لاتینی – کوردی)

8- فەرهەنگی زاراوەکانی فەلسە و زانستە کۆمەلایەتییەکان – فەرشید شەریفی – 2007 سلیمانی   (ئینگلیزی – فارسیی –  کوردی)

9- ئینسایکلۆپێدیای کوردی – بەرگی 3-4 جەمال عەبدول – 2005 سلێمانی (ئینگلیزی –  کوردی)

10 – فەرهەنگی وەرزش – عاصی فاتح وەیس- 2004 سلێمانی  (ئینگلیزی – عەرەبی –  کوردی)

11- فەرهەنگی کوردی – ئێنگلیزی – بەرگی یەک- شەوکەت اسماعیل حسن 1989 بەغدا (ئینگلیزی –  کوردی)

12- فەرهەنگی  دانیمارکی – کوردی – ئاوارە گەرمیانی  1999 ئێسپیا (دانیمارکی – کوردی)

13- فەرهەنگی کیمیای شیکاری – جەمال عەبدول – 2002  سلێمانی (ئینگلیزی – عەرەبی –  کوردی)

14- فەرهەنگی بایۆلۆژی  بۆماوەخانە – ئەکرەم قەرداغی 2002  سلێمانی (ئینگلیزی – عەرەبی –  کوردی)

15- فەرهەنگی فیزیا – نەوزاد عومەر محی الدین- 2005 سلێمانی  (ئینگلیزی – عەرەبی –  کوردی)

17- فەرهەنگی نما – د. ڕێباز جەمال عەبدول – 2001 (ئینگلیزی – عەرەبی –  کوردی)

18- فەرهەنگی زاراوەی شانۆیی – کاردۆ – 2006 کەرکووک (ئینگلیزی –  کوردی)

سەرچاوە فارسی و تورکی یەکان

1- فەرهەنگی عمید –حسن عمید

2- وندیداد – هاشم رازی

3. Resimli Turkce SOzluk – Dr. Semih Tezcan- Ankra 1977

سەرچاوە عەرەبییەکان

 

خلاصة تاریخ الاکرد و الکردستان – محمد امین زکی بک – حسین قاسم قاسم 1958

سەرچاوە ئەوروپی یەکان

  1. Idom      ordbog – Christian Michelsen 1992 København

 

 

[1]  Claudius James Rich, Narrative of a residence in koordistan and on the site of ancient Niniveh, …. London, 1836 – 1837, pp 394- 398.

 قامووسي زباني کوردي، عةبدورةحماني زةبيحي، د، ئةورةحماني حاجي مارف. ل. 75. [2]

  فةرهةنطي خاپ. ل. [3]

[4] S. A. Rhea, Brief Frammar and Vocabulary of the kurdish language of the Hakari distrct in (Jornal of the American Oriental Society), New Haven, 1872. Vol.X.

[5] Kurdistan. – Prym, E. & A. Socin. Kurdische Sammlungen. Erzählungen und Lieder in den Dialekten des Tur ‘Abdin und von Bohtan. 4 Tle. in 1 Bd. St.Petersburg, Kaiserl. Akademie d. Wissenschaften, 1879. Gr.-8vo. Hlwd. d. Zt. mit Rsch. ADB LIV, 375 (“Begründung eines neuen Zweiges der orientalischen Philologie”). – Erste Ausgabe der ersten großen Aufzeichnung kurdischer Volksliteratur. Texte in Transkription u. deutscher Übersetzung. – Gleichmäßig leicht gebräunt, vereinzelt kl. Randläsuren.

 قامووسي زباني کوردي، عةبدورةحماني زةبيحي، د، ئةورةحماني حاجي مارف. ل. 76. [6]

[7] E. B. Soane, Grammer of the Kurmanji or Kurdish language, London, 1913.

E. B. Soane , Elementary Kurmanji Grammer, Baghdad. 1919.

[8] L. O. Fossum, A practical Kurdish Grammer, Minneapolis, 1919. & lutheran mideast.org/LMDMain/history_fossum. htm

  عەلائەدين سجادی لە ساڵی 1907 لە سنە لە دايک بووە، لە ساڵی 1984 لە بەغدا کۆچی دوايی کردووە.  [9]

 قاموسي زباني کوردی – عەبدورەحمانی زەبيحی – د. ئەورەحمانی حاجی مارف. ل. 82 [10]