ئاڵشت ¹/aľişit: ن:[ کشت][ هـ] خووس: تۆزێکه‌ که ‌له کاتی بەباکردنی ساوه‌ر و شتی دیکه‌ که‌ تێکه‌ڵ به‌هه‌وا ببێت.

.

.

_________________

ئاڵشت ² /aľişit: ن:[ ئاب][ تور: ئاڵش. aliŝ] ئاڵش و وێریش وشه‌یەکی دووانی توورکییە بەواتای کڕین و فرۆشتن، به‌ڵام له‌ناو زمانی کوردیدا، ده‌قه‌ جیاجیای لێبووه‌ته‌وه‌ بەواتای گۆرینه‌وه‌ له‌بازرگانی کۆندا به‌کارهاتووه‌.

:: ئه‌سپه‌ کوێتم به‌ ئه‌م ئێستره‌ بۆزه‌ ئاڵشت کرد.

ئاڵشت کرده‌/aľişit kirde: نفا:[ ل] ئاڵشت کردن، گۆڕین.

.

.

.

.