ئەبیێتیک⁄ abiyêtîk: ن:[ کیمیـ] ڕاستتر ترشی ئەبیێتیک : abietic acid  : ترشێکی کاربۆکسیلیی دوو تەرپێنیی بلوورینە، لە ( 170 – 172) پلەی سەدیدا شل دەبێتەوە کە وەک شوێنەواری ترشێتی لەچەسپی کاژدا دەست دەکەوێت، ئامادەکردنی بازرگانیی ئەم ترشە، دەتواندرێت لە بارێکی شووشەیی و پلەی شلەوەبوون نزمتردا جێبەجێ بکرێت لە دروستکردنی پلاستیک و ڕەنگ و بریسک هین و هەویری کاغەز و بشۆر بە شێوەی تێکشاو بەکاردەهێندرێت.

.

.

.

.

{ ئینسایکلۆپێدیای کیمیا : جەمال عەبدول –  بەرگی ٣ – ٤ ، ل، ٦}