ئابان/Aban: ن:[ ئاین][ کناو][ پهـ: apan] ناوی مینه‌وی هه‌موو ئاوه‌کان و پێناسه‌کانی ئیزد بانوو ئه‌ردی سوور ئه‌ناهیتایه‌.

ئابان یه‌شت/Aban yeŝt: نتـ:

1 – پێنجه‌مین یه‌شته‌ له‌ بیست و یه‌ک یه‌شته‌که‌ی ئا‌ڤێستا، ئه‌م یه‌شته‌: سی کرده‌یه ‌و سی وسێ به‌نده‌.

2 – ناوی دووه‌م ڕۆژی هه‌رمانگێکی ساڵی خۆرشیدییه‌.

3 - ناوی مانگی هه‌شته‌می ساڵی خۆرشیدییه‌.

4 - ناوی دووه‌م وه‌رزی پاییزه‌.

5خه‌زه‌لوه‌ر، که‌ڵووی دووپشک، جووته‌ی هه‌نجیران[ ئینگـ : Zodico Scorpio.]

ئابانگان/Abangan: نتـ:[ ئابان+ گان] چه‌ژنی به‌یه‌ک گه‌یه‌شتنی ڕۆژ و مانگی ئابان به ‌یه‌کتری له‌ ده‌ئێنه‌ی مه‌زدایدا.

ئابانگاه/Abangah: نتـ:[ ئابان+ گاه] ناوی فریشته‌ی ئا‌ڤه‌ له‌ ده‌ئێنه‌ی مه‌زداییدا.

.

.

_______________________

ئابان/aban: ن:[ کباک] بیان.

ئابانی/abanî: نتـ:[ کباک] بیانی.

.

.

.

.