ئاجۆر/acor: ن:[ ئەند] ئاجوور، که‌رپووچ، قافک، لیڤین : خشتێک کە لە لم  یان خۆڵ دروستکرابێت و لە کورە سووره‌وه‌کراو کرابێت.

{ تێبـ:

1 – گۆڕانکاری نێوان ده‌نگی( ۆ ) و( وو) له‌نێوان دیالێکته‌کاتی زمانی کوردییدا زۆرهه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌ک له‌ ئه‌و نموونانه‌یه.

2 – خشتی ئاجۆر لە گڵەسوور( خاکی ڕۆس) دروست دەکرێت. پاش تێکەڵکردنی لەگەڵ ئاو و دەبێت بە قوڕی خشت و دواتر لە قاڵبی دەدەن کە یێشی دەگووترێت خشت پێژی یان خشت بڕین، پاشان دەخرێتە کوورە و  سووردەکرێتەوە.

}

ئاجۆرپەز/acorpez: نتـ:[ ئەند] کەسێک کە کاری خشت سوورکردنەوە بێت و بیکات بە ئاجۆر.

ئاجۆرپەزی/acorpezî: نچ:[ ئەند]

1 – ئەوەی پێوەندی بە ئاجۆرپەز ێێەوە هەبێت.

2 – کوورەی سوورکردنەوەی ئاجۆر.

ئاجۆرپێژ/acorpêj: نتـ:[ ئەند] خشتبڕ بۆ ئاجۆر.

ئاجۆرپێژی/acorpêjî: نچ:[ ئەند] کاری خشت پێژان بۆ ئاجۆر.

ئاجۆرچن/acorçin: نفا:[ ئەند][ ئاجۆر+ چن( چنین)]

1 – کەسێک کە دیوار بە ئاجۆرهەڵدەستێنێت و دروستی دەکات.

2 – کەسێک کە خشتی ئاجۆر لە ناو کوورەدا بە شێوەی تایبەت دەچنێت بۆ سوورەوەکردن.

ئاجۆرفەرش/acorferiš: نتـ:[ ئاجۆر+ فەرش] جێگایێک کە  بە ئاجۆر داپۆشرابێت، وەک

:: شەقامی بە ئاجۆر ڕووکێش کراو.

ئاجۆرکار/acorkar: نتـ:[ ئاجۆر+ کار] کەسێک کە بە ئاجۆر بەننایی دەکات.

ئاجۆرکاری/acorkarî: نچ:

بینایێک کە بە ئاجۆر دروستکراوە.

::  دیواری ئاجۆرکاری

کاری بەننایێک کە بە ئاجۆر دیوار دروست دەکات، بەننایی بە ئاجۆر.

 ئاجۆری/acorî: ئان: لە ئاجۆر دروستکراو.

 ئاجۆری/acorî: ن:[ ڕەنگ]  ڕەنگی خشت یان  هیرباری سوورەوەکراو.

ئاجۆری ئەسفەنجی/acorî esfencî: نتـ: ئاجۆری کونکون و سووک : ئاجۆری کفەڵ.

 ئاجۆری پاشکار/acorî paškar: نتـ: ئاجۆرێ لای ژوورەو( ڕووی ناوەوە)لە دیوار دا.

 ئاجۆری پێشکار/corî pêškar: نتـ: ئاجورێ لای دەرەوە ( ڕووی دەرەوە)لە دیواردا.

ئاجۆری خەتایی/acorî xetayî: نتـ: ئاجورێ تەواو  20 بە 20 سانتیمەتر بۆ ئاجۆر فەرشی خیابان لە دێریندا.

 ئاجۆری فشاری/acorî fišarî: نتـ: ئاجۆری نە زۆر باش بۆ دانانی سفتکارت.

 ئاجۆری کاشی/acorî kašî: نتـ: ئاجۆرێک کە یەک ڕووی کاشی بێت.

ئاجۆری نەسووج/acorî nesûc: نتـ: ئاجۆری کە لە خاکی نەسووج چێ بوو بێت.

ئاجۆری نوما/acorî numa: نتـ: ئاجۆرێکی لووسی جوان یان نەخشەدار بۆ داپۆشینی نومای بینا کە ٣ یان ٥ سانتیمەتر بارستای هەیە و بە قەد نیوە ئاجۆر یا کەمتر پانایی هەیە و بە درێژایەتی ئاجۆری ئاساییە.

.

.

.