ئاران/aran: ن:

1- ده‌شت، ته‌ختایی، زه‌وی بێ گرد و ته‌پۆڵکه‌. بنکه‌ی ژیانی زمستانه‌ی کۆچه‌ران، گه‌رمه‌سێر.

::  هه‌موو چوونه‌ هه‌واران، ئێمه‌ ماوین له ‌ئاران.

{

ئه‌و له ‌زۆزان، من له‌ ئارانی ده‌ژێم 

کێ ده‌لێ ئه‌منیش ( وه‌لی دێوانه ؟ !

}{ هێمن}. 

.

2- [ کشت] نه‌رمان ( زه‌وی ) گۆشته‌ زه‌وی که‌ بۆ کشتوکاڵ ده‌ست بدات. چیمه‌ن، بژوێن، بژوون، له‌وه‌رگا.

3 –[ سنـ ] له‌وه‌ڕگه‌، پاوان، چیمه‌ن.

{ تێبـ :  له‌ زمانی فه‌ره‌نسیدا ( ئارێن : aren ) که‌ له‌ ( لا : ئارێنه‌: arena یان harena ) واتا: زیخی لاتینی وه‌رگیراوه‌، به ‌مه‌یدانی زۆرانبازی ده‌ڵێن که‌ له‌ ده‌وری ڕۆمیه‌کاندا، له‌ ناوه‌ندی ( ئامفی تیاترۆ:  amfiteater) دا ته‌خت ده‌کراو ( گلادیاتۆر: Gladiator) زۆرانیان تێدا ده‌گرت}{ زه‌بیحی}.

.

.

_____________________________

ئاران/aran: ئان:{{ ته‌ر، تر }{ ته‌رین، ترین }} له‌بار، ساز، هه‌مووار، نه‌رمه‌نیشک.

.

.

_________________________

ئاران/aran: کتن: بزووتن، تاودان، جوولان، پاڵ پێوه‌نان، قاودان، گاڵدان، هاندان. 

ئاراندن/arandin: کتپ:

1 – ئازاردان، ئێش بردنه‌دڵ ( که‌سێک)، ئێش پێ گه‌یاندن.

2 – زویربوون، دڵ ئێشاندن، هه‌ست بریندارکردن. 

3 – هاندان.

ئاراندار arander: ئان: هانده‌ر، پاڵپێوه‌نه‌ر.

.

.

.