ئاسک ¹ /ask: ن:[ گیان][ ستـ: ئاسوو، له ئاڤێستادا به‌واتای خێرا و چاپووک هاتووه] ئاهوو، ئاهی، بانیز، جەیران( ئازەری)، شەمکور، غەزاڵ( ع)، مامز، وهرهماس : گیاندارێکی شیردەری سمدارە، کاوێژدهکات، ده‌ست وقاچی باریک و درێژن، چاوی ڕه‌ش و جوانه، بەخێرا هه‌ڕاکردنی به‌ناوبانگه. لە جیهاندا نزیکەی 40 جۆری هەیە.[ ئینگـ: gazella]{ کەمالنامە، ل، 904}.
پۆلێن‌کردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
kingdom | phylum | class | order | family | genus | speies |
شانشینی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
Animalia | Chordata | Mammalia | Artiodactyla | Ruminantia | Cervidae | |
جیهانی زیندەوەر | پەتکدارەکان | شیردەکان |
:: ئاسکی نه‌گیراو ده‌به‌خشێت.{ پەندی پێشینان} به‌یه‌کێک ده‌گوترێت که شتێک ببه‌خشێت، تشتەکەش هی خۆی نه‌بێت.
تێبینی |
دیارده‌یه‌کی تر، گۆرانکاری له نێوان زمانی کوردی و فارسی( س ) و( هـ) دا دێته به‌رچاو یان بە پێچەوانەوە. |
: ئاسکی مێچکه یان مائاهوو.
ئاسکهزێرینه/askezêrîne: نتـ:[ ئاسك+ ئه+ زێرین+ ئه] لێبووکێکه له وێنه‌ی ئاسکێکی بچکۆله له پهڕۆدروست ده‌کرێت و ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌کرێت و منداڵان گه‌مه‌ی پێده‌که‌ن.
ئاسکۆڵ/askol: نتـ:[ ئاسک+ ئۆڵ( بۆ بچووککردنه‌وه دهڵکێندرێت )]
1 – کارمامز، ئاسکی بچووک.
2 – ناوه بۆ کچان. ئاسی.
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی ئاسک |
ئاسکه‌کێوی/aske kêwî: نتـ:[ گیان][ ئینگـ: Antelope]
ئاسکی ئیزابێلا/askî reqe: نتـ:[ گیان] ئاسکێکی شاخدارە، ژێرسکی ڕەنگی سپی یە.[ ئینگـ: gazella dorcas isabella]{ کەمالنامە، ل، 904}.
ئاسکی ئێدمی/askî êdmî: نتـ:[ گیان] ئاسکی کێوەکانی ئەتلەس لە ووڵاتی مەغریب.[ ئینگـ: cuvieri gazella ,atlas gazella، the edmi]{ کەمالنامە، ل، 905}.
ئاسکی بەڵەک/askî beľek: نتـ:[ گیان] [ ئینگـ: spotted-deer ,chital]{ کەمالنامە، ل، 904}.
ئاسکی داما/askî beľek: نتـ:[ گیان] [ ئینگـ: dama gazelle]{ کەمالنامە، ل، 905}.
ئاسکی ره‌قه/askî reqe: نتـ:[ گیان] جۆره ئاسکێکه له باکووری ئه‌مێریکادا ده‌ژێت، شاخه‌کانی پهڵکداره.[ Zoo :Caribou].
ئاسکی رێین/askî rêîn: نتـ:[ گیان] جۆرە ئاسکێکی ماڵییە، لەناوچەکەی
ئاسکی سپی/askî sipî: نتـ:[ گیان] گیاندارێکی شیرده‌ری سمداره، شاخه‌که‌ی بۆشه.[ ئینگـ: white gazelle]{ کەمالنامە، ل، 905}.
ئاسکی سوێمێرنگی/askî swêmêringî: نتـ:[ گیان] ئاسکێکە لە نیوان سودان و سۆماڵ.[ ئینگـ: soemmeringii gazelle]
ئاسکی عەرەبی/askî Arebî: نتـ:[ گیان] ئاسکێکی مل کورتە.[ ئینگـ: Arabica gazella]
ئاسکی عددرا/askî Addra: نتـ:[ گیان] ئاسکێکی مل سوورە، پەڵەیەکی سپی تێدایە.[ ئینگـ: Addra gazella]
ئاسکی که‌تیره/askî ketîre: نتـ:[ گیان] ئاسکێکی مێ یینه‌یه به هه‌ڵکه‌وت شاخی لێ ڕووابێت.
ئاسکی مسک/askî misik: نتـ:[ گیان] جۆرە ئاسکێکە، جۆرە بۆنێکی خۆش لەناو سکی دەردەهێندرێت.[ ئینگـ: musk deer]{ کەمالنامە، ل، 904}.
ئاسکی مێچکه/askî mêçike: نتـ:[ گیان] ئاسکی مێ، ماسک.
ئاسکی ناوچەوان سوور/askî nawçewan sûr: نتـ:[ گیان] [ ئینگـ: red fronted gazelle]{ کەمالنامە، ل، 904}.
ئاسکی نێر/askî nêr: نتـ:[ گیان] که‌ڵ، کلاسک.
ئاسکی هێوگلین/askî Hiêwgilîn: نتـ:[ گیان] ئاسکی نێوان دوو ووڵاتی سودان و ئەریتریا، ڕەنگەکەی خاکییەکی تۆخە.[ ئینگـ: heuglin, tilonura gazella ]{ کەمالنامە، ل، 905}.
ئاسکی هیندی/askî Hindî: نتـ:[ گیان] [ ئینگـ: Gazella bennettii]{ کەمالنامە، ل، 904}. Gazella subgutturosa
تاسکەتاسکە/tasketaske: ئاکتـ:[ تاسکە+ تاسکە] ڕەوتی ئاسک و مامز.
.
.
_____________
ئاسک ² /ask: ئان:[ مجـ] خێرا، تیژڕۆ، خۆشپهز.
:: ئه‌سپه‌که‌ی شامار ده‌ڵێی ئاسکه.
:: گوڵه‌باخ هێنده خێرا ده‌ڕوات، ده‌ڵێی ئاسکه.
.
.
.
.