ئاغا1/aa: ن:[ مه‌غۆلیه ‌: ağa : گه‌وره‌، سه‌روه‌ر]

1 – نازناوێکه‌ به‌دوای ناوی خاوه‌ن موڵک و سه‌رۆک هۆزه‌کانه‌وه‌ ده‌ندرێت.

:: باپیرئاغای مه‌نگۆر.

:: حه‌مه‌ ئاغای مامه‌ش.

:: بابه‌کر ئاغای پشده‌ری.

:: حه‌مه‌ ئاغای کۆیه‌.

:: شێخ محه‌مه‌د ئاغای مێر گه‌سووری.

{ تێبـ :

1 – 1  ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌سه‌ نازناوێکی تری وه‌ک( به‌گ) و( خان)یشی هه‌بێت. ئاغا که‌ ده‌خرێته‌ پێش ناوه‌که‌ی

::  ئاغا مومن به‌گییه‌ک شه‌وی، ئاغا خه‌لیاخان.

1-2- له‌هه‌ندێک مه‌ڵبه‌ندی کوردستان وه‌کوو سه‌قز و ساسانده‌ژ، بێ ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌ پێش تاو داده‌ندرێت

::  ئاغا حه‌سه‌نی یازییڵاغی.

1-3  بۆ ڕێزلێنان ده‌خرێته‌ پێش ناوی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ناوشار.

::  ئاغا میرزا ره‌حمه‌ته‌ شافیعی. ئاغا میرزا سالحی شاتری.

2 – 2[ رۆژک] له‌ نامه‌ بۆ نووسین و قسه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کێکداکردن. بۆ ڕێزلێنان و پایه‌دارکردن ده‌خرێته‌ سه‌رناوه‌که‌ی

:: ئاغا میرزا حوسێن، ئاغایی زه‌رگه‌ردیی.

3-1 له‌ قسه‌کردندا( ئاغا) که‌ کورتده‌کرێته ‌وه‌ و ده‌بێته‌( ئا). تمـ:( ه‌ – ئا).

3-2 ئه‌م ووشه‌یه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا یه‌( ق) ده‌نووسرێت( ئاقا) چونکه‌ ئه‌گه‌ر به‌( غ) بنووسڕێت له‌ فارسییدا واتایی( خواجه‌ی خسێندارو) ده‌به‌خشێت.

3-3 به‌نیشانه‌ی گه‌وره‌یی و به‌گه‌وره‌ زانین ده‌خرێته‌ پێش ناوی( سید)ان :  ئاغاسه‌ید جامی. ئاغاسه‌ید عه‌لـی.

ئاغازاده‌/aazade: نتـ: نه‌وه‌ی ئاغا چ کوڕ یان که‌نیشک.

ئاغاژن/aajin: نتـ:[ ئاغا+ ژن] ئافره‌تێ که‌ ژنی ئاعا بێت:  ئاغا ژن ئایشێ، ئاغا ژن مرۆت.

ئاغایانه‌/aayane: نتـ:[ ئاغا+ یانه] شێواز و هه‌ڵسوکه‌وتی ئاغایه‌تی.

ئاغایه‌تی/aayetî: نچ:[ ئاغا+ یه‌تی]

1- موڵکداری، سه‌رۆکایه‌تی هۆزه‌کان

::  ئاغایه‌تی له‌م زه‌مانه‌ باوی نه‌ماوه‌. ماڵی حه‌مه‌د ئاغا چه‌ند پشت ئاغایه‌تی مامه‌شانیان کردووه‌.

2- چونێتی و پایه‌ی ئاغا، گه‌وره‌ی

::  ئاغایه‌تی هه‌ر له‌ خۆی ده‌وه‌شێته‌وه‌. ئاغایه‌تی کارێکی هه‌رئاوه‌ها هاسان نیه‌. ئاغایی.

ئاغایی/aayî‌: نتـ:[ ئاغا+ یی] ئاغایه‌تی.

ئاغه‌/ae: نتـ:[ هلـ، سنـ] ئاغا، ماڵی کامه‌خانی ئاغانه‌( ئاغان).

.

.

____________________________

ئاغا 2/aa: ن:[ واز] داشێکی( دامه‌)یه‌، که‌ له‌به‌ر یه‌کێک له‌ یارییکه‌ڕه‌کانه‌وه‌ توانییێتی بگاته‌ ڕێزی هه‌ره‌ دوایی به‌ره‌که‌ی تر و مافی ئه‌وه‌ی ده‌درێتێ که‌ ئه‌وه‌نده‌ی به‌ری به‌ره‌ڵڵا بێت بڕوا( چه‌ند خان به‌جارێک ببڕێت)

:: هه‌ر ئاوا زوو ئاغات کرد، ئاغاکه‌م دێنمه‌وه‌ به‌ری خۆم، ئاغاکه‌ت ده‌ده‌مێ بیخۆ. دامه‌.

ئاغابڕینه‌وه‌/aabiřînewe: كتن:[ وه‌ر] خواردنی ئه‌و داشه‌ی كه‌ بۆ ته‌ ئاغا له‌ كایه‌ی ته‌خته‌ دامه‌دا.

ئاغاکردن/aa kirdin: کتپ:[ وه‌ر] گه‌یاندنی داشێکی دامه‌ له‌به‌ر ێکه‌وه‌ بۆ ئاخر ڕێزه‌کانی ئه‌وبه‌ر، کردنییه‌کێک به‌داره‌کانی دامه‌ به‌ ئاغا: هه‌ر ئێستا ئاغایی لێده‌که‌م، نه‌مزانی کوێ ڕا ئاغات کرد. دامه‌کردن.

.

.

____________________________

ئاغابانوو/abanû: نتـ:[ ڕۆژک، مکـ][ پۆشاک] جامانه‌، جامانی، جه‌مه‌دانه‌، جه‌مه‌دانێ، جه‌مه‌دانی.

1 – کوتاڵێکی ڵۆکه‌یه‌، چندراوێکی تایبه‌ته‌ به‌شێوه‌ی دێخ دێخی ڕه‌‌ش و سپییه‌، یان گوڵگوڵه‌ به‌ ئه‌ندازه‌یه‌کی چوارگۆشه‌ دروستده‌کرێت و پیاوان له‌سه‌ری ده‌به‌ستن، له‌هه‌ندێک شوێن له‌ باتی ڕه‌‌ش و سپی سوور و سپی یان شین وسپییه‌ یان ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌:

2 – هه‌ر ئه‌و کوتاڵه‌یه‌ و تۆزێک باشتره‌، به‌ ئه‌ندازه‌ی تایبه‌تی بابڕنه‌کراوه ‌و چه‌شنی کوتاڵی تر به ‌تۆپ ده‌فڕۆشرێت، ژنان ده‌یکه‌ن به‌کراسی کوردی، له‌ باشووری کردستان به‌ کوێستانان خاڵ خاڵ به‌ناوبانگه‌.

{ تێبـ: ئه‌و کاته‌ی ئه‌م کوتاڵه‌ که‌وته‌ بازاره‌وه‌ حه‌سه‌ن زیره‌کی نه‌مر گۆرانی کوێسنانان خاڵ خاڵی ده‌رکرد ئیتر بازرگانه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ره‌واجی هه‌بێت  ئه‌ناوه‌یان لێ نا}.

ئاغه‌بانوو/aebanû: نتـ: تمـ: ئاغاباتوو.

ئاغاله‌وه‌ر/aalewer: نتـ:[ ئاغا+ له‌وه‌ر] چه‌رجی.

ئاغه‌برا/aebira: ئانتـ:[ ئاغه‌: ئاغا+ برا] به‌برای گه‌وره‌ ده‌گووتڕێت.

.

.

.