ئالئال/alal: ن: [ ڕوو] لاوه‌نته‌، لاله‌، به‌رزلینگ، چاران چه‌قیله‌، گیامسک، گوله‌غه‌زێم : گیایه‌کی بۆن خۆشه‌، کوێستانی یه ‌ته‌مه‌ن درێژه ‌له ‌گوڵه‌ شڵێر ده‌چێت، هه‌میشه‌ شینه‌، هه‌ندێک جار ده‌بێت به‌ده‌وه‌ن، گه‌ڵاکه‌ی مه‌یله‌و سپی یه‌، گوڵه‌کانی مه‌یله‌و شین و بنه‌وشه‌یی بچووکن، که‌ڵکی ئابووری گرنگی هه‌یه‌، چونکه‌ به ‌کولاندنی گوڵ و گه‌ڵاکانی شه‌له‌یه‌کی بۆن خۆش ده‌ستگیر ده‌بێت، عه‌تری لێ دروست ده‌کرێت، هه‌روه‌ها له‌ بواری پزیشکی دا، ماده‌یه‌کی وریاکه‌ره‌وه‌ و به‌هێزکه‌ره‌.

{  سونبول و بسه‌ماتێن و گولان په‌رده‌ دڕاندن || بشکفته‌ ئالئال و هشین بوونه‌ ته‌رزان}{جه‌زیری}.

.

.

.