ئاڵه‌ت ¹ /aľet: ن:[ ڕوو] [ مكـ]{ ئاڵ( ئار _ ئاگر)+ ئه‌+ ت}{ ج. نه‌به‌ز}

1 – به‌ری گیایه‌كه‌، له‌ هیندستان و شوێنی گه‌رم ده‌ڕوێت، وه‌كو لاولاو به ‌داروباری ده‌وری خۆ پێده‌چێت و به‌ره‌كه‌ی وه‌كو هێشووی تری شۆرده‌بێته‌وه‌، ده‌نكی به‌ئه‌ندازه‌ی ده‌نكی ماشه‌، تامی تییژه‌، ڕه‌نگی ڕه‌‌شه‌ ده‌هاردرێت و ده‌كرێته‌ چێشته‌وه‌ بۆ خۆش و تیژكردنی

: بیبه‌ری ڕه‌‌ش.

ئاڵه‌تی/aľetî: ئانتـ: {{ ته‌ر، تر }{ ته‌رین، ترین }} [ مجـ]

1 – ئاڵەدین، مرۆ‌ڤی تووره‌، قه‌ڵس، هێرس، ‌ڕق هه‌ستاو

2 – ئیسووت ئیسۆت : ئەوەی پەیوەندی بە ئاڵاتەوە هەبێت.

.

ئاڵه‌ته ڕه‌‌ش/aľeteř: نتـ:[ ڕوو] ئاڵتەسیاو، بیبه‌ری ڕه‌‌ش، ڕه‌‌شه‌بیبه‌ر، گه‌ڕۆكی به‌ناوبانگ( ماركۆپۆلۆی) ئیتالی له‌ یا داشته‌كانی گه‌شتی هیند و چین ناوی بیبه‌ری ڕه‌‌شی هێناوه ‌وه‌ك ده‌رمان، له‌گه‌لێ جۆری تیماركردن دوواوه. [ bot: Piper Nigrum l] .

ئاڵه‌ته‌ سووره‌/aľete sûre: نتـ:[ ڕوو] ئاڵتەسوورە : بیبه‌ری سوور، بیبه‌ر گه‌ڵێ چه‌شنێ هه‌یه‌ له ‌ڕه‌نگ و جۆردا. زۆر به‌یان به ‌سروشت گه‌رم و تیژن وه‌ ‌ڤیتامینی: A، D، M، PP،B1، B3 وه‌خۆی جۆراوجۆر، وه ‌چه‌ندجۆر ڕۆنی توند و گۆگردی تێدایه‌، بۆ گه‌ڵی نه‌خۆشی سوودبه‌خشه‌. [ bot: Capsium frutesc willd] .

ئاڵه‌ته‌ كێویله‌/aľete kêwyl: نتـ:[ ڕوو] گیایه‌كه‌، پتر له‌ ده‌م جۆگه‌ و رووباران ده‌ڕوێت، گه‌ڵای وه‌كوو گه‌ڵای( شه‌دانه‌) وایه‌ و گوڵی مۆره‌ و به‌هێشووه‌، تامی توند و تیژه ‌وه‌كو ئاڵه‌ت، بۆنی تونده‌.[ Bot: Viola agnus – Castus] .

ئاڵه‌ت فره‌نگی/aľet firengî: نتـ:[ ل] بیبه‌ری سوور.

.

.

_____________________________ 

ئاڵه‌ت/aľet: ن:[ ع : اله‌ ][كۆن][ بیا] ئه‌و پارچه‌داره‌ بچكۆڵه‌ تاشراوانه‌ن كه ‌جاران پێش ئه‌وه‌ی شووشه‌ له‌ كوردستان بڵاوبێته‌وه‌، له‌ناو چوارچێوه‌ێكدا به ‌نێر و مێه‌ تێكده‌كرانه‌وه ‌و چاوه‌ی بچووك بچووكیان پێدروست ده‌كرا و ده‌بوو به‌په‌نجه‌ره‌، مزگه‌وته‌كان تا ئه‌م دوایه‌ش هێندێكیان له‌ئه‌م جۆره‌ په‌نجه‌ره‌یان پێوه‌مابوو.

ئاڵه‌تكاری/aľetkarî: نتـ:[ ع: اله‌+ كو: كاری] [كۆن]  خه‌ریكبوون به‌ دروستكردنی ئاڵه‌تی وورد له‌ دارتاشیدا.

.

.

.

.