ئاڵۆز¹/aľoz: ئان:{{ ته‌ر، تر}{ ته‌رین، ترین }}

1 – [ مکـ] ژوولیده‌، حاله‌تی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵی هه‌وداکانی ماشه‌ره‌ن و کڵافه‌ده‌زوو…

::  ئه‌م ماشه‌ره‌ هێنده‌ ئاڵۆزه‌ به ‌که‌س هه‌ڵناکرێت، ناساکار.

2 – [ مجـ] تووڕه‌بوون : گیانداری تووره ‌و تڕۆ، کاتی سه‌رما ده‌شێوێت

::  ئیمرۆ زۆر ئاڵۆزه‌.   

3 – به‌رهه‌ڵست و ناره‌حه‌تی هاتنی پێش جێبه‌جێ بوونی کارێك

::  ئیشه‌ که‌مان لێ ئاڵۆزبووه‌

ئاڵۆزان/aľozan: کتنـ: ئاڵۆزبوون، ئاڵۆزکان، ئاڵۆسکان، تووره‌بوون.

ئاڵۆزاندن/aľozandin: کتپ: ئاڵۆزکردن

::  ئیشه‌که‌ یان لێئاڵۆزاندین

:: کچێ ماشه‌ره‌که‌ ناڵۆزێنی.

ئاڵۆزاو/aľozaw: ئانتـ:

1 – چڵۆنایه‌تی هه‌موو شتێکی وه‌کو به‌ن، موو..که‌ ئاڵۆز بوو بێت.

2 – چڵۆنایه‌تی کارێکی گرێ و گولی تێکه‌تبێت. شتێکی به‌سه‌رهاتبێت به‌هاسانی جێبه‌جێ نه‌بێت و سه‌ره‌و ده‌ری لێنه‌کرێت.

3 – حاڵی مرۆ‌ڤێکی تووڕه‌بووبێت، ڕقی هه‌ڵتابێت

:: به‌نی ئاڵۆزاو هه‌ناکرێت.

:: ئیشی ئاڵۆز جێبه‌جێ کردنی دژواره‌.

:: مرۆ‌ڤی ئاڵۆز جێبه‌خۆ ناگرێت.

:: ئه‌م واشه‌ره‌ بۆچی ئه‌ها ئاڵۆزاوه‌.

ئاڵۆزاوی/aľozawî: نچ: ناساری، ناسانایی.  

ئاڵۆزبوون/aľozbûn: کتن:[ ئاڵۆز+ بوون]

1 – تێک ئاڵکانی داوی به‌ن و ده‌زوو

::  ئه‌م کڵافه‌یه‌ بۆچی وه‌ها ئاڵۆز بووه‌ ؟.

2- تێکچوونی ڕێکوپێکی سه‌روپرچی به‌شانه‌ داهاتوو.

:: کچێ تا پرچه‌کانت ئاڵۆزنه‌بوون بیان هۆنه‌وه‌.

ئاڵۆزبێلی/aľozaw: ئانتـ:

:: ئاڵۆزیێلی ژیان

:: ئاڵۆزیێلی كێشەی ڕامیاری كورد لە رۆژهەڵاتی ناویندا.  

ئاڵۆز و پاڵۆز/aľoz ŭ  paľoz: نتـ:

1- ئاژاوه‌ و هه‌راوهوریا.

2- شێوانی چڵۆنایه‌تی کۆمه‌ڵ، نارێکی

:: دنیایه‌کی ئاڵۆزوپاڵۆزه‌.

{ تێبـ : که‌رتی دووه‌می ئه‌م وشه‌یه‌، شێوه‌یه‌کی دیکه‌ی وشه‌ی کوردی( پڵووچ)ه‌ له ‌( پێچه‌ڵپڵووڵ)دا، له‌ فارسیدا ( په‌لیس) به‌واتای ( ناڕێک و ناهه‌مووار) و (په‌رییز) به‌واتای (هاوارهاوار)تێت. ئێستا له‌ کارکه‌وتوون و له‌ قامووس نه‌ماوون{ زه‌بیحی}.

ئاڵۆزکان/aľozkan: کتنـ: تمـ: ئاڵۆسکان، واڵۆزبوون، شێوان و تێکچوونی به‌ن و ده‌زوو وشتی تر.

:: ئاڵۆزكانی كێشەیەیلی ناوەخۆ لە عێراق بە رۆیشتنی ئەمەریكا زیاتر دەبێت.

ئاڵۆزکاو/aľozkaw: ئان: ئاڵۆزاو.

ئاڵۆزکردن/aľozkirdin: کتپ:

1- شێواندن و گرێ و گۆڵ خستنه‌ماشه‌ره‌به‌ن، گڵۆڵه‌موو، کڵافه‌ده‌زوو.

2- شێواندن و تێکدانی سه‌ر و پرچی شانه‌کراو و داهێندراو.

3- ته‌گه‌ره‌ و چه‌تخستنه‌ پێش جێبه‌جێ کردنی کارێک و دژوارکردنی . : ئاڵۆداندن.

ئاڵۆزی/aľozî: نچ:[ ئاڵۆز+ ی]

1- تێک ئاڵکاوی ( بۆ : موو، به‌ن، ده‌زوو…).

2- تووڕه‌یی و تۆسنی، توند مه‌جازی، ‌ڕق هه‌ڵستاوی( بۆ مرۆ‌ڤ).

3- پشێویو شێواوی( کارو کرده‌وه‌یه‌ک)

4- هه‌کاری : تێفووس، ڕه‌‌شه‌گرانه‌تێ، به‌تێخی، په‌تۆخ، رزی، هه‌لسی.

.

دەروونی ئاڵۆز/aľozî: نچ:[ دەروون+ ی+ ئاڵۆز]

کاری ئاڵۆز/aľozî: نچ:[ دەروون+ ی+ ئاڵۆز]

.

 ئاڵۆسكان: ئاڵۆزبوون. بۆ نموونە. ئاڵۆسكان راستترە لە ئاڵۆزبوون

__________________________

 ئاڵۆز²/aľoz: ن: [ ڕوو] گوڵه‌ئاڵۆز : گیایه‌کی خۆرسکی یه‌کساڵه‌یه‌ و گوڵێکی بچووکی ڕه‌نگ  شه‌ییپووری ده‌گرێت، له ‌زۆربه‌ی کێوه‌کانی کوردستان شین ده‌بێت.

بۆ له‌وه‌ر باشه‌، له ‌شوێنی به ‌ڕوو و کنگر زۆره‌، وه‌ک له ‌( تحفه‌ الملوک) دانووسراوه‌ گیراوه‌که‌ گیراوه‌که‌ی بۆ ناره‌حه‌تی گورچیله‌و جگه‌ر ده‌درا به‌نه‌خۆش [ bot: Delphinium Consolida].

.

.

.

.