ئه‌سپه‌ره  ¹‌/espere: ن:[ رۆژك، سنـ] پیک: [ ؟ ] پارچه‌ دارێکه‌، 20 سانتی مه‌تر درێژده‌بێت و پێنج سانتی مه‌تر ئه‌ستوورده‌بێت، پاش لێک و لووسکردن و تاشینی ‌ڕوویه‌کی پان و ڕاست ولایه‌که‌ی تری له‌ ناوه‌ڕاستدا ئه‌ستووره‌، وورده‌وورده‌ به‌ ڕاست و چه‌پدا ته‌نکده‌بێته‌وه‌، کونێکی خری تێده‌کرێت و ده‌خرێته‌ سه‌ر ده‌سه‌بێل و پێمه‌ڕه‌، له‌وه‌ختی ئیشا قاچی ده‌خرێته‌ سه‌ر تا پێمه‌ڕه‌که‌ هاسانتر و خێراتر له‌ زه‌وی بچێته‌خوار و ئه‌وه‌نده‌ش پێویستی به‌هێزی ده‌ست نه‌ بێت. 

.

.

___________________________

ئه‌سپه‌ره  ²‌/espere: ن:

1 – زه‌رتک، گێنوو، ئه‌سپه‌ره‌ک، گه‌سکه‌ : گیایه‌که‌ ڕه‌نگی زه‌ردی لێ ده‌رده‌هێندرێت.   

2 – زه‌رده‌چه‌وه‌( به‌هاراته‌و ده‌رمانیشه‌) وه‌ک مه‌رهه‌م به‌کاردێت. 

.

.

__________________

ئه‌سپه‌ره  ³‌/espere: ن:[ ئەند]  پارچه‌ دارێکه‌ ده‌خرێته‌ به‌ینی میچ و کۆڵه‌که‌ی خانوو، تا ئه‌وشوێنه‌ی میچی ده‌که‌وێته‌ سه‌ر تۆزی پانتر بێت و قورسایی میچه‌که‌ دابه‌ش ببێت.  { تێبـ : وا دیاره‌ ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئه‌م وشه‌یه‌ ( ئه‌سپاره‌) بێت و له‌ ( ئه‌سپاردن) داتاشرابێت و[ ژابا : ( ئه‌سپاره‌بووین) ئاوه‌ها لێک ده‌داته‌وه‌، پاڵ دانه‌وه‌ به ‌سه‌ر که‌سێکدا یان کۆمه‌گ و پشتیوانی کردنی یه‌کێک. هه‌ڵ په‌ساردنی شتێک به‌ شتێکی تره‌وه‌. هێزو زۆر خستنه‌ سه‌ر شتێک}{ زه‌بیحی}. 

.

.