ئه‌سپ/esp: ن:[ ئاژ][ ستـ، ئا‌ڤێسـ : apsa : ئه‌سپه‌، پهـ : ئه‌سپ] 

1-  هه‌سپ، باره‌، بارگی، چاروا. [ ئه‌سپا، هه‌سپا، ئه‌سپابارا، سپابارا، سپاراوا، سواره‌]

: گیاندارێکی چوارپێی، به‌رزی ، یه‌کسمی ، کڵک و یاڵ  درێژی ، شۆخ و شه‌نگی ژیره‌. له ‌زۆرکۆنه‌وه‌ که‌وی کراوه‌، بۆ سواری و بارهه‌ڵگرتن و غاره‌ ئه‌سپ و گۆیین به‌کارده‌هێندرێت.  25-30 ساڵ ده‌ژێت، هه‌ر پاش که‌وی کردنی هاتووته‌ ڕێزی ئامرازی  شه‌ڕی نێوان خێڵ و هۆزه‌کانه‌وه‌، ئێستاش له ‌شکری سه‌ربازی گه‌ڵێک ده‌وڵه‌تان به ‌شێک سه‌ربازی سواره‌ی هه‌یه‌، ڕاگرتنی ئه‌سپ له‌ کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ڕۆژگارێکی کۆن  و به‌خێوکردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتنی باشه ‌ بۆ خاوه‌ن ڕەوه‌ ئه‌سپان، گه‌لێ ڕه‌نگی هه‌یه‌: کوێت، شێ، ڕه‌‌ش، بۆر، سورخن.  

2-  ڕه‌خش، شه‌ودێز.  

3- ئه‌سپی بار، بارگیر، ئه‌سپی ژێر بار، بارگیین، به‌رگییر، یه‌خته‌، یابو، کادانه‌.  

4- [ واز] یه‌کێکه‌ له‌ داشه‌کانی یاری شه‌تره‌نج. : ئه‌سپ و ئێستر له‌قه‌ له‌ یه‌کتر ناده‌ن .  

5-  ئه‌س: یه‌کێکه‌ له‌ چه‌رخه‌کانی گه‌ردوونی باکووری یه‌.

.

.

_____________________________________________________________________________

ئه‌سپه‌ ئاسنینه‌/espe asinîne: نتـ:[ ئه‌سپ+ ه‌+ ئاسن +ئینه‌][ باشک] دووچه‌رخه‌، پایسیکل.

{ تێبـ : له‌ په‌رتووکه‌کان بۆخوێندنی کوردی پێش جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌م وشه‌یه‌ یان داڕشتبوو به‌ڵام ئێستا زۆر ده‌کار نایه‌ت}. 

ئه‌سپه‌دارینه‌/espe darîne: نتـ:[ ئه‌سپ +ه‌+ دار+ ئینه‌][ رۆژک][ مکـ]

1- پریشقه‌ : عه‌ره‌بانه ‌( که‌ به‌ ده‌ست ڕاده‌کێشرێت یان پاڵی پێوه‌ ده‌نرێت).  

2-[ واز] ئه‌سپی به ‌دار دروستکراو بۆ بازدان به‌ سه‌ریدا له‌ یاری جومناستیک دا.  

ئه‌سپه‌ڕێز/espeřêz: نتـ:[ ئه‌سپ+ ئه‌+ ڕێز] ئه‌سپ ڕه‌س، ده‌سه‌ناو، ئه‌ندازه‌یه‌که‌ که‌ سوار تێیدا لنگ بدات. ئه‌و جێگه‌یه‌ی ئه‌سپی تیادا ڕام ده‌کرێت . مه‌یدانی غارغارێن، مه‌یدانی پێش بأکێ.  

ئه‌سپه‌ژن/espe: ئانتـ:[ ئه‌سپه‌+ ژن] ژنێکی کۆک و پوخته‌ و باڵا به‌رز و شۆخه‌.

ئه‌سپه‌شینه‌/espe ŝîne: نتـ:[ باڵ][ ئه‌سپ+ ئه‌+ شین+ ئه‌][ باشک][ سیمـ] ڕه‌نگاڵه‌، خه‌نجه‌ر باڵا، زه‌رده‌واڵه‌ خۆره‌، کاسه‌ڵه‌شکێنه‌(مکـ)، قاژقاژه‌، که‌نه‌سمه‌، هه‌نگخۆره‌، هه‌نگۆچنه‌.

: باڵنده‌یه‌کی ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌، له‌ که‌ڕه‌واڵه‌ گه‌وره‌تره‌ له ‌کاتی هه‌ڵفڕینی دا ده‌نگێکی لێوه‌دێت له‌ حیله‌ی ئه‌سپ ده‌چێت، له ‌سه‌ر خواردنی هه‌نگ و مێروچکه‌ی تر ده‌ژێت. 

ئه‌سپ باری/esp barî: نتـ:[ ئه‌سپ+ باری] یه‌کسمی باری، ئه‌سپی باری.  

ئه‌سپ ده‌وانی/esp dewany: نچ: ئه‌سپه‌وانیی، غارغارێن، یاریی پێشکه‌وتن به‌ سواری.

ئه‌سپ دز/esp diz: نتـ:[ ئه‌سپ+ دز] که‌سێکه‌ که‌ ئه‌سپ ده‌دزێت.

ئه‌سپ دزین/esp dizîn: کتن:[ ئه‌سپ+ دزین]

ئه‌سپ دووڕه‌گ/esp dûřeg: نتـ:[ ئه‌سێ+ دوو+ ڕه‌گ] ئه‌سپی خه‌ساو، بارگین.   

ئه‌سپ ڕێز/esp řěz: نتـ: ماوه‌یێکه‌، که‌ ئه‌سپ به‌غارێکی بیگاتێت. 

ئه‌سپ سوار/espsiwar: ئانتـ:[ ئه‌سپ + سوار(سواربوون – سوار کردن)]  

1-  که‌سێکی سواری ئه‌سپ بێ، نه‌ک ووڵاغی تر، سواره‌، سوارچاک. 

{ من پڵاو خۆرم به‌ دۆ تێر نابم || من ئه‌سپ سوارم به‌که‌و فێر نابم }{ پێره‌مێرد}.    

2- قاڵبوو، له‌خه‌م ڕەخساو، له‌کار ده‌رهاتوو.  

ئه‌سپ سواری/espsiwarî: نتـ: هێزی سواره‌، سه‌ربازی سواره‌، له‌شکری سواره‌.

.

   هەندێک نموونە لە دەستەواژەی ئەسپ لە ئاوێتن   

.

ئه‌سپی ئارد/espî ard: ن: [ زیند] قالۆنچه‌ی ئارد، جۆره‌ قالۆنچه‌یه‌کی بچووکه‌ له‌ ناو ئارد ده‌ژێت.

ئه‌سپی ئاوی/ espî awyî: نتـ:[ ئاژ][ئه‌سپ+ی + ئاو+ی] گیاندارێکی که‌ته‌ی به‌ خۆوه‌یه‌ درێژێکه‌ی ده‌گاته‌ 4 مه‌تر، پێ کانی کورت و ئه‌ستوورن، سه‌رێکی زلـی هه‌یه‌، قه‌پۆزی زۆر گه‌وره‌یه‌ و پانبووه‌ته‌وه‌، ڕه‌نگی پێسته‌کی بۆر و مه‌یله‌و مۆره‌ زۆر حه‌ز له‌ ناو ئاو ده‌کات وه‌ ده‌توانێت مه‌له‌وانیش بکات له‌ ژێر ئاودا. له ‌که‌نار ده‌ریاچه ‌و رووباره‌کانی ئه‌فه‌ریقادا ده‌ژێت. گیا خۆره‌.

ئه‌سپی باوبۆران/espî bawboran: نتـ: ئه‌سپێکی ویره‌( خه‌یال)ی یه‌ له‌ چیرۆکه‌ فۆڵکلۆریه‌کانی کوردییدا باسی کراوه‌، گویا وه‌کو ( با) و( بۆران) به‌ته‌ووژم و خێرایه‌.

ئه‌سپی بۆر/espî bor: نتـ: ڕه‌نگی سپی یه‌کی ڕه‌‌شباو بێت.  

ئه‌سپی بۆز/espî boz: ن: ڕه‌نگی سپی یه‌کی زەردباو بێت.  

ئه‌سپی خاڵدار/espî xaldar: نتـ:[ ئاژ] ئه‌سپی به‌ په‌ڵه‌.

ئه‌سپی ره‌ش/espî řeŝ: نتـ: 

1-  ئه‌سپێک ڕه‌نگی دێزه‌ بێت.  

2- به‌یتێکه‌ له‌ به‌یته‌ فۆلکلۆڕێکانی کوردی، به‌ دوو دیالێکتی باکووری و ناوه‌ندی هه‌یه‌.   

3- مه‌یدان. 

 

ئه‌سپی ڕه‌‌ش بۆر/espî řeŝbor: نتـ: ڕه‌نگی ڕه‌‌شێکی سپی باوبێت. 

ئه‌سپی ڕه‌‌ش کوێت/espî řeŝ kwět: نتـ: 

ئه‌سپی ڕه‌‌ش وسپی/espî řeŝ ǔ sipî: نتـ: ئه‌سپێک که‌ به‌ په‌ڵه‌بێت. 

ئه‌سپی زه‌رد/espî zerd: نتـ:[ ئه‌سپ+ ی+ زه‌رد]  سه‌مه‌ند.  

ئه‌سپی سپی/ espî spî: ن: چرمه‌. 

ئه‌سپی سوربۆر/espî surbor: نتـ: ڕه‌نگی سۆر بۆر بێت.

ئه‌سپی شێ/espî ŝě: نتـ: ڕه‌نگی زه‌ردێکی قاوه‌ی باوبێت. 

ئه‌سپی پێخه‌مبه‌ر/ espî pêxember: نتـ:[ زیند] کولـلە‌ حاجی.

ئه‌سپی توندڕەو/espî tundřew: ئانتـ: بالاد، نه‌وند. جۆرێک له‌ خاسیته‌کانی ئه‌سپ. 

ئه‌سپی تیله‌/espî tîle: ئانتـ: بۆز. جۆرێک له‌ خاسیته‌کانی ئه‌سپ. 

ئه‌سپی چه‌په‌رخانه‌/esp dewany: نتـ: ئه‌سپی پۆست خانه‌.

ئه‌سپی ده‌ریا/espî derya: نتـ: جۆره‌ ماسی یه‌کی بچووکه‌ له‌ ئاوه‌ گه‌رمه‌کان په‌یدا ده‌بێت. سه‌رو سه‌کوتی له‌ ئه‌سپ ده‌چێت. 

ئه‌سپی حدود/ espî ĥidud: نتـ:[ رۆژک، مکـ] ئه‌سپی ڕه‌سه‌ن، ئه‌سپێ که‌ ڕه‌سه‌نی بچێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌سپی عه‌ره‌بی. عوبێده‌، که‌حێله‌، که‌حێلان.

ئه‌سپی خه‌ساو/espî xesaw: نتـ، ئانتـ: ئه‌سپی خه‌سێندراو، ئه‌سپی یه‌خته‌، یه‌خته‌.  

ئه‌سپی ڕه‌سه‌ن/ espî řesen: نتـ:[ ئاژ][ ئه‌سپ+ئی+ ڕه‌سه‌ن] ئه‌سپی حدود.  

ئه‌سپی سه‌رکێش/espî serkêŝ: ئانتـ: توسن : جۆرێک له‌ خاسیته‌کانی ئه‌سپ. 

ئه‌سپی شاخدار/espî ŝaxdar: نتـ: [ زیند] جۆرێکه‌ له‌ مارشاخێکی بچووکه‌له‌ی هه‌یه‌.

ئه‌سپی فاڵ/espî faľ: نتـ: ئه‌سپی ئاووس کردن، ئه‌سپی په‌ڕین، ئه‌سپی تۆو، ماین به‌راز.

ئه‌سپی گالێسکا/espî galêska: نتـ: ئه‌سپی عاره‌بانه‌، ئه‌سپی ڕاکێشان، بارگیر.

.

.

.