_________________________________________________________________________________________________________

ئه‌ژده‌ها/ ejdeha: نتـ:[ ئا‌ڤێسـ : ئه‌ژی ده‌هاکه‌] 

1-  ماری زۆر گه‌وره‌ : ئەژدیها .

: کارێکمان کوشت ئه‌ژده‌هایه‌ک بوو بۆ خۆی.

: مارماری نه‌خوات نابێته‌ ئه‌ژده‌ها.  

.

2- گیانه‌وه‌رێکی ویره‌یی(خه‌یاڵی) یه‌ له‌ چیرۆکه‌ کوردییه‌کان زۆرباسی ده‌کرێت. وه‌کو کارێکی ئێجگار گه‌وره‌ وایه‌. شاخی هه‌یه‌، چاوی وه‌کو ئاگر داده‌گیرسێت. که ‌ده‌م ده‌کاته‌وه‌ گڕی لێ دێته‌ده‌ر، له‌ دووره‌وه‌ مرۆ‌ڤ هه‌ڵده‌ڵووشێت، گوایه‌ پاسه‌وانی گه‌نجینه‌ی و گه‌نجی شاراوه‌یه‌.

{ حه‌لقه‌ حه‌لقه‌ زولفی به‌ر قوببه‌ی هه‌یاسه‌ی که‌وتووه ‌|| مه‌حره‌می سیاره‌، به‌ڵێ گه‌نجوری گه‌نجه‌ ئه‌ژده‌ها }{نالـی}. 

3- [مجـ] مرۆ‌ڤی زۆر خۆر. 

.

.

.

.