ئێسپێناخ/êspênax: ن:[ ڕوو] ئاسپه‌ناج، ئه‌سپه‌ناخ، سپێناج، سپێناخ

: گیایه‌کی یه‌ک ساڵه‌یه‌، گه‌ڵاکانی پان و سه‌لکه‌‌کانی سست و نازکه ‌گوڵ ده‌گرێت و به‌ره‌که‌ی ده‌گرنه‌وه‌ بۆ تۆوو، سه‌وز ڕه‌نگه‌ بۆ خواردن به‌کاردێت ئه‌م ڕووه‌که‌ گه‌ڵێک ده‌وله‌مه‌نده‌ له ‌ئاسن، مه‌نگه‌نیزیۆم، پۆتاسیۆم، فسفۆر، وه‌ ‌ڤیتامینه‌کانی A،B،C.. بۆ زیادبوونی خڕۆکه‌ی سووری خوێن باشه‌، هه‌روه‌ها بۆ تیمارکردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ باشه‌، وه‌ بۆ گه‌ڵێک شتی تریش.

[Bot : Spinacia Oleraceae L.].

.

.

.