_________________________________________________________________________________________________________

ئەبیێتیک ⁄ abiyêtîk: ن:[ کیمیـ]{ ڕاستتر ترشی ئەبیێتیک : abietic acid }

ترشێکی کاربۆکسیلیی دوو تەرپێنیی بلوورینە، لە ( 170 – 172) پلەی سەدیدا شل دەبێتەوە کە وەک شوێنەواری ترشێتی لەچەسپی کاژدا دەست دەکەوێت، ئامادەکردنی بازرگانیی ئەم ترشە، دەتواندرێت لە بارێکی شووشەیی و پلەی شلەوەبوون نزمتردا جێبەجێ بکرێت لە دروستکردنی پلاستیک و ڕەنگ و بریسک هین و هەویری کاغەز و بشۆر بە شێوەی تێکشاو بەکاردەهێندرێت.

.

.

.

{ ئینسایکلۆپێدیای کیمیا : جەمال عەبدول –  بەرگی ٣ – ٤ ، ل، ٦}