بێبەر/běber: ئانتـ:[ بێ+بەر]

1 – دارێکە بەری نەبێت. 

2 – ژن یان ماڵاتێکە نەزۆک بێت. 

3 – کردەوە سەودا یە کە سوودی نەبێت. 

4 – بێبەش.

بێبەری/běberî: نچ:[ بێ+بەری] بەشبڕاوی، بەشخوراو، دەستبڕاو.

بێبەریی بوون/běberî bûn: کتن:[ بێ+ بەری+ بوون] بەشخووران، بێبەش بوون.

{

قامەتی تۆ کە گوڵ و بەی بێ، بێ بەری بێ

بۆچ دەڵێن ئیدی سنەوبەر بەری بێ، بێ بەرییە

}{ وەفایی}.

بێبەریی کردن/běberî kirdin: کتپ:[ بێ+ بەری+ کردن] بێبەش کردن.

:: باووکی منداڵەکانی لە میراتی بێ بەری کرد.

.

.

.

.