تراویلکە/tirawîlike: ن: [ کەش] [ تراو+ یلکە] سەراو _ سەراب( ع : سراب) : دیاردەیەکی سروشتییە بەھۆی شکانەوەی ڕووناکی لە چینەکانی ھەوادا ڕوودەدات. وە دەتوانرێت تراویلکە ببینرێت کاتێ زەوی گەرم بێت، وەک لەناوچە بیابانەکاندا، بەجۆرێک کە ھەوای نزیک ڕووی زەوی گەرمتر بێت لەھەوای کەدەکوێتە چینە بەرزەکان. لەبەر ئەوەی چینەکانی ھەوا لەبارزییە جیاجیاکانی سەر ڕووی زەوییدا چڕییان جیاوازە، وەھاوکۆلکەی شکانەوەشیان جیاواز دەبێت.[ ئینگـ : Mirage]

.

.

.

.