جلە¹/cile: ن: سێڵە، ڕەقەی گەورە، جەڵاویی، جلەئاویی : زیندەوەرێكی ئاوییە لەناو ئاوێ خۆی پاندەكاتەوە بۆ گرتنی مل و مووشو و قووتیان دەدات.

.

.

_____________________

 جلە²/cile: ن:[ ڕوو] جلەشڕە، قەوزەی ناوئاو، كەزوكووز، كەڤس، لیم، خوریەجنە، كەز، كەوز، خوریە جندۆكە.

.

.

__________________________

جلە³/cile: ن:[ ڕوو] تڕتڕە : گیایەكە لە نێو وێنجەدا شین دەبێت و پنجە و ڕیشووڕیشوو قۆڵ قۆڵ دەكشێت و بێ گەڵایەو وێنجە ووشك دەكات.

.

جلەشڕە/cilešiře: نتـ:[ ڕوو] گیایەكی ئاوییە وەك بەڕە بەسەر ئاوێدا پاندەبێتەوە.

جلەگوێنی/cileguěnî: ن:[ ڕوو] جۆرێك گوێنیی دئاوو وردە بە عەرزدا پاندەبێتەوە و لە دوورەوە هەر لە ژیشك دەچێت.

جلەلاوێن/cilelawěn: ن:[ ڕوو] گیایەكی زەردە وەك دامووسك وایە لە گەڵا و لاسكی وێنجە و بێستان دەهاڵێت و ووشكی دەكات.

.

.

.

.