خەبەر ¹ /xeber: ن:[ بیانی][ خەبەر( ع : خبر)]

1 – هەواڵ، دەنگوباس، وەڵام. 

2 – گفت، قسە. 

3 – ئاگا.  

:: وە خەبەر هات.

خەبەرات/xeberat: ن:[ کۆ] دەنگووباس، باسوخەبەر.{ ‌هەژار. ل. 261}.

خەبەربەر/xeberber : نفا:[ خەبەر+ بەر(بردن)] وڵامبەر.

خەبەربەزێن/xeberbezěn: نفا:[ خەبەر+ بەزێن] شووفار، زاونگیر،(جاسوس) سیخوڕ.

خەبەربردن/xeberbirdin: کتن:[ خەبەر+ بردن] هەواڵ بردن.

خەبەربوونەوە/xeberbûnewe: کتن: بێداربوو نەوە، لەخەوهەستان، های وەبیەێ( هـ).  

خەبەرپێدان/xeberpědan: کتپ:[ خەبەر+ پێدان] خەبەرپەنەدڕێ، ئاگادارکردن.

خەبەردار/xeberdar: ئانتـ:[ هـ] بێدار.

خەبەرداربوون/xeberdarbûn: کتن: ئاگاداربوون، وەخەبەرداربوون.

خەبەردار کردن/xeberdarkirdin: کتپ: ئاگادارکردن.

خەبەردارنەبوون/xeberdarnebûn: کتن: بێئاگابوون، ئاگادارنەبوون.

خەبەردارنەکردن/xeber darnekirdin: کتپ: ئاگادارنەکردن، بێئاگاکردن.

خەبەرداری/xeberdarî: نچ:[ هـ] بێداری.

خەبەردان/xeberdan: کتپ:[ خەبەر+ دان]

1 – ئاشکراکردنی وشەی نهێنی. 

2 – هەواڵدان( ئیخباریەکردن).

خەبەردان لە ڕوو نەدراو/xeberdan le řǔ nediraw: نتـ: بەربووری، پێشتینی.

خەبەردەر/xeberder: ئانتـ:[ خەبەردەر( دان)] هەواڵدەر.

خەبەردۆخ/xeberdox: نتـ:[ خەبەر+ دۆخ] قسەکەر لەجیاتی کەسانی تر.

خەبەرگەرێن/xebergerěn: نتـ: پاشبێژ ( كباک)، پاشگۆت، پاسگوهێز، قومسی، هەواڵگەرێن.

خەبەرگوهێز/xeberguhěz: نفا:[ خەبەر+ گوهێز] قسەڕاگوێز.

خەبەرهێن/xeberhěn: نفا:[ خەبەر+ هێن] خەبەرئاوەر( هـ): کەسێک وەڵامێک دەهێنێت.

خەبەرهێنان/xeberhěnnan: کتن، کتپ:[ خەبەر+ هێنان] هەواڵ هێنان، وەڵام هێنان.

.

بەخەبەر/bexeber: ئانتـ:[ بە+ خەبەر] بەئاگا، بەهۆش.

بێخەبەر/bêxeber: نتـ:[ بێ+ خەبەر( ع : خبر) ]

1 – بێ ئاگا، بێهۆش، بێهەواڵ، های لەهیچ نا، نابەلەد، ناشارەزا. 

2 – کتوپڕ، لەناکاو.

بێخەبەریی/běxeberî: نچ:[ بێخەبەر+ ئیی] خەبەردارنەبوون، بێاگایی، بێهۆشی، بێتوانایی.

وەخەبەربوون/wexeberbûn: کتن:

1 – بەئاگابوون، هێشتانەخەوتن. 

2 – ئاگاداربوون، خەبەرداربوون.

وەخەبەرهێنان/wexeberhěnan: کتپ: هەستاندن.

.

.

_________________

خەبەر ² /xeber: ن:[ کباک، زا] جنێو، جوون.

.

.

 

.