داس/das: ن:[ تشت][ کشت] کەلەندۆ، داسک( زاخ)، داساچلۆ( کباک)، جاخسووک( ئەردە) : ئامرازێکە بۆ دروێنەوە یان ڕنینەوەی گەنم و جۆ بەکاردێت. 1) داس لەدووبەش پێک دێت : ئاسن و دەسکەکەی: بەشە ئاسنەکەی پێی دەگووترێت دەمەداس، پێش کاکردن لە هەسان دەدرێت واتا تێژدەکرێت. بەشی دەسکەکەی لە دار دروست دەکرێت.[ ئینگـ: Falx]. 2) هەر ئەندامێک لە لەش لەشێوەی داس دا بێت.[ ئینگـ: falciform]{ پەزیشکی، ل، 135}. داساچلۆ/dasaçilo: نتـ:[ کباک] داس. داسەقالە/daseqale: نتـ: داسی چکۆڵە، داسووکە، داسوولکە( کە). داسخاڵە/dasxaľe: نتـ:[ داس+ خاڵە] داسماڵە، گیابڕ، مەلەغان، داسی پەل( کە تایبەتی گیادروونە) داسێکە تەنها گیای پێدەدروێتەوە. داسقاڵە/dasqaľe: نتـ:[ داس+ قاڵە] داسخاڵە: داسووکە، داسی چکۆڵە، داسوویلک. داسک/dasik: نتـ:[ کباک][ داس+ ک] داسووکە، دەزوو، دەزک. :: فیسار کەس بووە بە داسک. داسکێش/daskêş: نفا:[ باد][ داس+ كێش( كێشان)] دروێنەکار. داسماڵ/dasmaľ: نتـ:[ داس+ ماڵ] دەغڵ یان گیایەکە پڕ لە دڕک و داڵ بێت یان بە ملاولاویدا شکابێتەوە و باش دروێنەنەکرێت. داسماڵی دەکەن/dasmaľî deken: شڕ: واتای بە نارێکی دەیدروونەوە، پاککردنەوەی گیایە بەداس. داسماڵە/dasmaľe: نتـ:[ داساماڵ+ ئە] داسێکە لە هەندێک شوێنان بۆ گیا دروون بەکاردێندرێت. داسۆک/dasok: نتـ:[ داس+ ئۆک] داسی گچکە، داسوولکە. داسووک/dasûk: ن:[ کباک] داسی چکۆڵەیە بۆ دروونەوەی گیا و دڕوو و ئیتر: داسقاڵە، داسک، داسۆک، داسووگ، داسوولکە. داسووگ/dasûg: ن:[ کباک] داسۆک، داسوویلک. داسوولکە/dasûlike: نتـ:[ کهـ] داسوولک، داسووکە، داسی گچکە. داسی/dasî: نچ:[ داس+ ئی]1) کەوانەیی. 2) ئەوەی پێوەندی بە( داس)ـەوە هەبێت.
| تەورداس/tewirdas: ن:[ کشت] تەﻭﺭﺩﺍﺱ ﺑﯚ ﺑڕینەﻭەﯼ ﺩﺍﺭە.
دەمەداس/demedas: نتـ:[ دەم+ ئە+ داس+] بەشە ئاسنەکەی داسە، پێش کاکردن لە هەسان دەدرێت واتا تێژدەکرێت. بەشی دەسکەکەی لە داردروست دەکرێت. دەمە داس لە شێوەی كەوانەیە واتە وەك نیوە مانگ وایە. ڕمانە/řimane: ن:[ تشت][ کشت] جۆرێ داسی دروێنەیە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 348} لەداس پەڕین/le das peřîn: نتـ: هاتنەدروێنە. لەداس بەزین/le das bezîn: کتن:[ مکـ، دەر] لەداس پەڕین، هاتۆتەدروێنە. |
.
.
.
.