دۆڵ ¹ /doľ: ن:[ جێۆ]

1 – [ مکـ] پەل، تەنگە، خانۆک( کباک)، دەرە، شیو _ شیوو، گەری، گەروو، گوهۆر، نەقەب، نەواڵ. : درەی نێوان دووشاخ. [ ئینگـ : Valley]{ خاڵ، ل، 129}.{ گیوی. ل. 355}. 

2 – پارچە زەوی ڕاست.

دۆڵک/doľik: نتـ:[ دۆڵ+ ک] شێوەلە. { ‌هەژار، ل، 305}.    

.

.

_______________________

دۆڵ ² /doľ: ن، ئان:[ کباک]

1 – چەرخ.

2 – پێچکی عارەبانەیە.

3 – بەتاڵ، چاڵ، چۆڵ، تەنها لەکاتی بێدانیی ئاشدا بەکاردەهێندرێت.

:: ئاش دۆڵە: ئاش بەتاڵە.

دۆڵاب/doľab: نتـ:[ دۆڵ+ ئاب] چەرخی ئاوی، ‌غەڕغەڕە.

دۆڵابە/doľabe: نتـ: کونێکی گەورەیە لە سەربانی ئاشییەوە دادەهێڵرێت تا لەوێوە( نێ)دا بهێڵرێتە خوارەوە. {خاڵ، ل، 129}.

دۆڵابڕێس/doľabřês: نفا:[ دۆڵاب+ ڕێس(ڕێسان)] ئەو کەسەیە بڕێسێت.

دۆڵاش/doľaş: نتـ:[ ڕەوا][ دۆڵ+ ئاش] دۆڵیانە، سوولاش، قەم، قۆتەرەی ئاشی، قۆتەڵە _ قۆتەڵەی ئاشی، گەوورک، نای.

دۆڵاو/doľaw: نتـ:[ دۆڵ+ ئاو]

1 – چاڵاو، دۆڵیان، دووڵە : بەردی قووڵی پڕ لەئاو یان چاڵی پڕ لەئاوی بارانی سەر تاشەبەرد.

2 – بیر.

3 – [ کۆن] لوولەی ئاوی ئاش کە دەرژێتە سەر پەڕەی ئاش.

دۆڵە/doľe: نتـ:[ دۆڵ+ ئە]

1 – دۆڵاوە، گۆل، گۆلاو.

2 – کوول.

دۆڵیان/doľiyan: نتـ: دۆڵاو، دۆڵە: ( نێ) ئاشییە، دۆڵدان، دۆڵیدان، ئاوی بارانە، کە لە ناو بەردی قووڵ دادەمێنێتەوە و ڕێبووران لێی دەخۆنەوە.

دۆڵیانە/doľiyane: نتـ:[ کهـ، ڕۆژ][ دۆڵیان+ ئە] بانیژەی ئاش، دۆڵاش: ئەو شوێنە، کە دانەی ئاشی تێدەکرێت.

دۆڵیدان/doľîdan: نتـ: دۆڵێان.

دۆڵی ئاش/doľî aş: نتـ: دارێکی ئەستووری نێو هووڵۆڵە.

دۆڵی تەنگ و قووڵ/doľî teng û qûľ: نتـ: کەنداڵ.[ ئینگـ : Ravine].

.

.

____________________________

دۆڵ ³ /doľ: ن:[ گیان]

1 – [ کباک] بێچووی ماڵات و ئاژەڵان.

2 – [ ڕەوا] شۆڕ : سەگێک کلکی خۆی شۆڕ بکاتەوە

:: کلکی دۆڵە کردووە.

.

.

___________________________

دۆڵ /doľ: ن:[ هـ، کهـ]

1 – دەفرێک لە بەرد یان لە دار دروستکرا بێت، گەنمی بۆ ساوار تێدادەکوتن.

:: دۆڵی دەسک. تەبەک.

دۆڵە/doľe: نتـ:

1 – [ هـ، ئەردە] تەبەکی دارین، تەشتی دارین بۆ هەویر شێلان، سووێنە.

2 – [ هـ] کوول. { گیوی، ل، 458}.

دۆڵەتۆراخ /doľetotax: نتـ: تۆراغدان _ تۆراغان.

دۆڵەکە/doľeke: نتـ:[ دۆڵ+ ئەکە] جێنان، سوێنە.

.

.

____________________

دۆڵ /doľ: ن: خلۆر، گلار.

دۆڵ بوون/doľ bûn: کتن: خلۆربوونەوە، گلاربوونەوە.

دۆڵکردن/doľ kirdin: کتپ: خلۆرکردنەوە.{ هەژار، ل، 305}.

.

.

_______________________

دۆڵ /doľ: ن:[ مۆسیقا] دەهۆڵ.

{ تێبینی : هەر لەنێو وشەی دە‌هۆل سوواوە}.

دۆڵەسڕنا/doľe siřna: نتـ:[ مۆسیقا][ ئەردە] دەهۆڵ و زووڕنا.

دۆڵەنگێو(ئەنگێو)/doľe nigêw(engêw): نتـ: دەهۆڵژەن.{ خاڵ، ل، 129}.

.

.

_________________________

دۆڵ /doľ: ن:

1 – هێلمێکی سەوزە لەسەر لکی دارانی هەڵدەسوون، باڵندەی پێوە دەبێت.

2 – گاسنی سەرچەماو.

.

.

_____________________

دۆڵ /doľ: ن: کیسەی چەرمین، بۆ ئاو تێخواردنەوە.

دۆڵاچە/doľaçe: نتـ:[ دۆڵ+‎ ئاچە( ؟)] دۆڵاب.

دۆڵچە/doľiçe: نتـ:[ دۆڵ+ چە] ئاڤدانک _ ئاودانگ، ئاوهەڵکێش، پەقرەج( تور)، دەفری ئاو، دۆڵکە، زرک. : سەتلێکی گچکە لە چەرم یان لە خامی ئەستوور دروست دەکرێت تا قوڕ و ئاوی ناو بیرانی پێهەڵێنجن.

دۆڵدۆز/doľdoz: نتـ:[ دۆڵ+ دۆز] کەسێک کە کیسەی دۆ دەدروێت. { هەژار ، ل، 305}.

دۆڵک/doľik: نتـ:[ کباک][ دۆڵ+ ک] دۆڵی گچکە.

دۆڵکە/doľike: نتـ:[ ڕەوا][ دۆڵ+ کە]

1 – دەفری سەرئاواڵەی لێودار بۆ ئاو.

2 – شەربەی چینکۆی زارفرە و دەسکداری ئاوێیە، بە کاسەیێکی گچکەی قووڵی مسین یا تەنەکەش دەڵێن، کە ئاوی پێدەخورێتەوە.

.

.

________________________

دۆڵ /doľ: ن: وشەی دنەی منداڵی ساوا بۆ مێزکردن.

:: دۆڵ دۆڵ. {هەژار، ل، 305}.

.

.

.

.