دەس/des: ن:[ توێ][ هـ] { تێبـ : لە شێوەزاری هەورامیدا، دەنگی(ت) دەسووێت لە وشەی دەستدا}

1 – دەست، دەسە، دەز، پەل، باسک( پهـ : بازاک)، پەیک( هـ)، باهوو، چمپل، چەنگ( لە شانەوە تا پەنجەکان) لە سەر پەنجەوە تا شان، لە جومگەی ئانیشکەوە بەرەژێر. 

2 – یەکەمین پیتە لە زمانی کوردییدا بۆ زۆر وشە وەک :

:: دەسە.

:: دەسەڵات.

:: دەسک.

:: دەسگیران. . .  هتد.

{

نە جەرگی یاران شۆخ دیدەمەست 

مە کەردم کەردش مەشیم دەس وە دەس

}{ مەولەوی}.

.

.

__________________________

دەس/des: ئاک: ئیکە، ئەودەمی، ئەودەمەی، جا، دەجا، سا، دەسا، هەینی، هەنگینی، هەنگی، هنگاڤی.

{

دەسا روحمێ وەفادارم بەحاڵی داد و هاوارم

کەوەک بولبول دڵی زارم دەناڵێ بۆ گوڵی زارت

}{ وەفایی}.  

دەسا/desa: ئپ، ئاکـ:

1 – دەئیتر.

2 – ئنجا لەبەرئەوە، جاکەوایە.   

دەس ئاخر/des axir: ئپ، ئاک: هیچ نەبێ.  

دەسادەی/de sadey: ئسپ: دە دەست پێ بکە.

.

.

_____________________    

دەس/des: ن: دەست، قات، کەلوپەلی تەواو.   

دەس/des: ن:

1 – توانایی، دەستەڵات _ دەسەڵات، دەسەڵاتداریی.

2 – شارەزایی، لێزانینی، کارامەیی.  

دەس/des: ن: لا، ڕووکار، ڕووبەر، ئاقار، حاست.  

دەس/des: ن: خۆتێ وەریی، دەس تێوەریی.  

دەس/des: ن: نۆبە، نۆرە، کایە، گەأ، کەڕەت، گەمە.  

دەس/des: ن: جار، ژەم، جەم، دەفعە.  

دەس/des: ن: ماوەیەک خەو.  

.

.

.

.