سرته‌/sirte: ن:[ دەنگ][ ئەردە] پچ _ پچە، پسپان، چپچپە _ چرپە، چرتە، چڤە، سرکە، سرپە، سریوە، فسکە: گووتەی بێدەنگ و هێواش.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 414}. 

: قسەکردن بەژێرلێوەوە بۆ ئەوەی، کە کەس گووێی لێ نەبێت.

:: فیلمی سینەمایی “سرتە لەگەڵ با” لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد “شەھرام عەلیدی” یە.{ www.chra.tv}

سرته‌سرت‌/sirtesirt: ئانتـ:[ سرتە+ سرت] پچەپچ _ چپەچپ، چڤەچڤ، پسەپس، پسپاندن، پسکەپسک، تورەتور، چرپەچرپ،  سرپەسرپ، سرکەسرک، مقۆمقۆ، وورتەوورت : سرپەی یەک لە دوای یەکتری.

سرته‌سرت کردن‌/sirtesirt kirdin: کتن:[ سرتەسرت+ کردن] چپەچپەکردن، پسەپسکردن، پسپساندن، سرکاندن،  : بە نهێنی یەکتر و دوواندن.  

سرته‌کردن‌/sirtes kirdin: کتپ:[ سرتە+ کردن] چرپاندن، چپاندن.

سرتوخورت/sirtûxurt: نتـ: پچەپچ. 

چپاندن/çipandin: کتپ: بەسرتە قسەکردن، سرکەکردن. 

ڕازکرن/řazkirin: کتن:[ ڕاز+ کرن] لە خوا پارانەوە بە سرتە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 339}. 

.

.

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 7   +   8   =