سەرین ¹/ serîn: ن:[ پەهلەوی : بالێن][ کەرەستە] باڵێف، بالیف _ بالین( کباک)، باڵشنە، پالگە، پشتکۆل – پشکۆڵ، بالگک، بالگیڤ، بالیشت، پالگوه، پالگهە، سەنگیا، سەنیر : چشتێکی نەرمە لە کاتی نووستنێدا سەری لە سەر دەدەنرێت.
سەرینگا/ serînga: نتـ: [ باد، جا] سەنیر، بالیف، سەرنگا.
سەرینگە/ serînge: ن:[ دەر] سەنیر.
سەرینی چکۆڵە/serînî çikoľe: ن:[ کەرەستە] بالووفک( کباک) : سەنیری چکۆڵە.
سەرینی ژێرپێانە/serînî jêrpêyane: ن:[ کەرەستە] بالنگی( کباک) : سەنیری ژێرپێانە.
.
.
__________________
سەرین ²/ serîn: ن:[ ئەند] ئاباکوس ( گر) : بهردێکی چوار گۆشهیی یه که له سهر کۆلهگهی ژێر بنمیچی خانوو دادهنرێت، بۆ ڕاگرتنی، پتر له مهرمهر یان چیمهنتۆ دروست دهکرێت.[ ئینگـ: abacus].
.
.
______________________
سەرینگان ³/ serîngan: ن:[ هـ]
1 – لای سەرەوە _ لای سەروو، باکوور. ( پیچەوانەی پێ یینگان)ـە.
2 – بەردێکە لە ناو گۆڕێچەدا دەکەوێتە لای سەرییەوە.
.
.
.