شیر/šîr: ن:[ ئاڤێسـ :  nsmYap: ] شلەیەکی سپی ڕەنگە، لە مەمکی زیندەوەرەمێینە شیردەرەکاندا دروست دەبێت. پێش ئەوەی بیچووی ئەو گیاندارە فێری خواردن ببن، سەرچاوەی سەرەکی خواردنی بەچکەی شیردەرەکانە. لە دوای زاین، شیری دایك پێیدەگوترێت  ژەك ( کۆلۆستروم : colostrum) کە ژمارەیەکی زۆری دژەتەن antibody تیدایە لە لەشی دایکەوە دەگوازرێتەوە بۆ بەچکەکانی تاکو پارێزگاری بکات لە تووش بوون بە نەخۆشی، ھەروەھا سەرچاوەیەکی نایابی خواردەمەنی مرۆڤیشە. شیر وەک بەرھەمێکی ئاژەڵ بۆ خواردنی مرۆڤ بەکاردێت کە خیرا دوای زاین یان لە کاتی ئاوسیدا بەرھەم دێت، لە سەرانسەری جیھان بە ھەزاران کێڵگەی بەخێو کردنی مانگای شیر ھەیە و بە ھەزاران تۆن شیر بەرھەم دێنن لە سەرتاسەری جیھاندا نزیکەی شەش بلیۆن کەس شیر و بەرھەمکانی شیرەمەنی بەکاردێنن بۆ خواردن، وە زیاتر لە ٧٥٠ ملیۆن کەس لە نزیك و لەگەڵ کێڵگەکانی بەرھەم ھێنانی شیرن. [ ئینگـ : Lacta, milk ].

:: بە شیر دەمی سووتاوە و فوو لە دۆ دەکات!

.

      ناوەڕۆك لە  100  گرامدا
  هێزی وزە  252 kJ (60 kcal)
  پرۆتین    3.22 g
 کاربۆهیدرات    5.26 g
   شەکر  5.26 g
   لاکتۆزە  5.26 g
 چەوری    g 3.25
   Saturated  g 1.865
   Monounsaturated  g 0.812
   Polyunsaturated  g 0.195
  ئاو    88.32 g
 ڤیتامینەکان    
   ڤیتامین A
 (6%)46 μg
   ڤیتامین Thiamine (B1)
 (4%)0.044 mg
   ڤیتامین Riboflavin (B2)
 (15%)0.183 mg
   ڤیتامین B12
 (19%)0.45 μg
   ڤیتامین Choline
 (3%)14.3 mg
   ڤیتامین D
 (0%) 2 IU
 کانزاکان    
   پۆتاسیۆم
 (3%)132 mg
   کالیسیۆم  (11%)113 mg
   سۆدیوم
 (3%)43 mg
   مەگنیزیۆم
 (3%)10 mg

.

شیرەمەنی/šîremenî:  نچ:[ شیر+ ئە+ مەنی] 

1 – سپیایی، بەرهەمەکانی شیر.[ ئینگـ : dairy].

2 – کێڵگەی بەرهەم هێنانی شیر و شیرەمەننەکان.

. 

شیردار/šîrdar:  ئانتـ:[ شیردار] بەشیر.

شیرحەلال/šîr ĥelal :  ئانتـ:[ ئد] پاک داوێن، بەئەمەگ، حەڵال زادە

شیرحەرام/šîr ĥeram: ئانتـ:[ ئد] بێ وەفا، بێ نمەک، بێ ئەمەگ، فێڵەباز.

شیردان/šîr: کتپ:[ شیر+ دان] شیربە بێچوودان، منمک بە منداڵ دان.

شیرزان/šîrzan: نفا:[ شیر+ زان( زانین)]

شیرزانی/šîrzanî: نچ:[ ئینگـ: dairy science].

شیراو/šîraw: نتـ:[ شیر+ ئاو]

شیرە/šîrebar: نتـ:[ کباک][ شیر+ ئە] چینا هەستیار.[ ئینگـ : emulsion] 

شیرەبار/šîrebar: ئانتـ:[ کباک][ شیرە+ بار].[ ئینگـ : emulsible, emulsifiability]{ قاموسا سەلاحەدین، ل، 274 } 

شیرەباریتی/šîrebarîtî: نتـ:[ کباک][ شیرەباو+ یتی] .[ ئینگـ : emulsifiablility

شیرەبوون/šîrebûn: کتن:[ کباک][ شیرە+ بوون] شیرەگرتن.[ ئینگـ : emulsfication] 

شیرەکرن/šîrekirin: کتپ:[ کباک][ شیرە+ کرن].[ ئینگـ : emulsifying] 

شیرەمەنی/šîremenî:  نتـ:[ شیر+ ئەمەنی] سپیایی، سپیاتی. 

شیرەیی/šîreyî: ئانتـ:[ شیرە+ یی] .[ ئینگـ : emulsion] 

.

                                     هەندێک لە جۆرەکانی شیر                          

.

شیری/šîrî:  نچ:[ شیر+ ی] ئەوەی پێوەندی بە شیرەوە هەبێت. 

شیری ئەسیدۆ فیلووس/šîrî acido philus: نتـ:[ ئینگـ: Acido philus milk ].

شیری باش/šîrî baš: نتـ:[ ئینگـ : grade B milk ].

شیری باوەڕپێکراو/šîrî baweřpěkiraw: نتـ:[ ئینگـ : certified milk ].

شیری بەتام و بۆی گرزەی ترشێندراو/šîrî be tam û boy girzey tiršêndiraw: نتـ:[ ئینگـ: silage milk].

شیری بەرگری/šîrî bergirî: نتـ:[ ئینگـ: immune milk ].

شیری بەستیو/šîrî bestîw: نتـ:[ ئینگـ: frozen milk ].

شیری بەستیندراو/šîrî bestîndiraw: نتـ:[ ئینگـ: ice milk ].

شیری بزن/šîrî bizin: نتـ:[ ئینگـ: rancid milk ].

شیری بۆدڕن/šîrî bo diřin: نتـ:[ ئینگـ: Goat milk ].

شیری پاستۆرکراو/šîrî pastorkiraw: نتـ:[ ئینگـ: pasteurized milk ].

شیری پاکژکراو/šîrî pakijkiraw: نتـ:[ ئینگـ: sterilized milk ].

شیری پەسەندکراو/šîrî pesendkiraw: نتـ: [ ئینگـ: grade C milk].

شیری پێوانەیی/šîrî pêwaneyî: نتـ: [ ئینگـ : standardized  milk ].

شیری ترشاو/šîrî tiršaw: نتـ:[ ئینگـ: sour milk ].

شیری چۆکۆلاتە/šîrî çokolate: نتـ:[ ئینگـ: chocolate milk].

1 – گیراوەیەکە لە شیر و کاکاو و هەندێک جار شەکر.

2-  هەندێک کەس  شیر ئاساییان ثێناکەوێت و شیری ڕووەک بەکار دەهێنن.

شیری خاو/šîrî xaw: نتـ: [ ئینگـ : raw milk ].

شیری خەستکراو/šîrî xestkiraw: نتـ: [ ئینگـ : concentrated milk].

شیری دایک/šîrî dayik: نتـ:[ ئینگـ: Human milk ].

شیری درەنگ مەییو/šîrî direng mayîw: نتـ: [ ئینگـ: slow clotting of milk ].

شیری دەستکرد/šîrî destkird: نتـ: شیر لە تاقیگەدا دروست دەکرێت لە ئاو و ترشە چەوری و پرۆتین.

شیری ڕاژەنێندراو/šîrî rajenêndiraw: نتـ:  دۆ، شیری بێ چەوری [ ئینگـ: Butter milk].

شیری زەرد/šîrî zerd: نتـ: [ ئینگـ: Yallow milk ].

شیری سوئنتێتیک/šîrî suntêtîk: نتـ:  جۆرە شیرێکە کە ئامادەکراوە بە ترشاندنی، زۆر باوە لە ووڵاتانی سکەندەناڤیا. [ ئینگـ: synthetic milk ].

شیری کارگە/šîrî karge: نتـ: [ ئینگـ: toned milk ].

شیری کەم سۆدیۆم/šîrî kem sodîum: نتـ: [ ئینگـ: low sodium milk ]

شیری کوڵاو/šîrî kuľaw: نتـ: [ ئینگـ: boiled milk ].

شیری گامێش/šîrî gamêš: نتـ: [ ئینگـ: buffalo milk ].

شیری لینج/šîrî lînic: نتـ: [ ئینگـ: ropy milk ].

شیری مانگا/šîrî manga: نتـ: [ ئینگـ: Cow milk ].

شیری مانگای جێرسی/šîrî mangay cêrsî: نتـ: [ ئینگـ: jersey milk cow ].

شیری مەڕ/šîrî meř: نتـ: [ ئینگـ: Ewe milk, Sheep milk].

 شیری منداڵی شیرەخۆرە/šîrî minalî šîre xore: نتـ:[ ئینگـ: Infant milk ].

شیری ناپەسەند/šîrî napesend: نتـ: [ ئینگـ: grade milk].

شیری ووشککراوی چەور/šîrî wušik kirawî çewir: نتـ:  ئەو شیرەیە کە دەستکاری ڕێژەی چەورییەکەی نەکراوە. [ ئینگـ: dried wholemilk product].

شیری ووشککراوی بەستێندراو/šîrî wušik kirawî bestêndiraw: نتـ: [ ئینگـ: freeze- dried milk].

شیری ووشککراوی  بێ چەوری/šîrî wušik kirawî  bê çewrî: نتـ:  ئامادەکردنی شیری ووشککراو بە سێ جۆری جیاواز ووشک دەکرێتەوە :

1-  لە پلەی گەرمی بڵند دا. [ ئینگـ: high heat non fat dry milk ].

2 –  لە پلەی گەرمی مامناوەندیدا. [ ئینگـ: medium heat non fat dry milk].

3- لە پلەی  گەرمی کەمدا. [ ئینگـ:  low heat non fat dry milk].

شیری ووشککراوی مالتد/šîrî wušik kirawî maltid: نتـ:  ئەو شیرەیە کە دەستکاری ڕێژەی چەورییەکەی نەکراوە. [ ئینگـ: dry malted milk ].

شیری ووشککراوی یەکسەر توواوە/šîrî wušik kirawî yekser tuwawe: نتـ: [ ئینگـ: instant dry milk ].

شیری هاوجۆرکراو/šîrî hawcorkiraw: نتـ: [ ئینگـ: homogenized milk].

شیری هەڵمێندراو/šîrî heľměndiraw: نتـ: [ ئینگـ: evaporated milk ]. 

شیری ووشککراو/ šîrî wušik kiraw: نتـ:  شیری تۆز. [ ئینگـ:  milk powder].

.

ئاژەڵی شیردار/ajeľî šîrdar:  ئانتـ:[ ئینگـ: dairy cattle].

پرۆسەی شیراوگکەرە/pirosey šîrawigkere: نتـ:[ شیر+ ئاو] مڵتە.[ ئینگـ : emulsification] 

پیشەسازی شیرەمەنی/pîšesazî šîremenî:  نچ:[ پیشەساز+ ی+ شیرەمەنی][ ئینگـ: dairy technology].

ترشی شیر/tiršî šîr:  نتـ:[ کیمیـ] لاکتک . فۆرمولە کیمیاییەکەی : CH3CHOHCOOH [ ئینگـ: milk acid, acidity of milk].

ترشێکی ئەمینی شیرە/tiršêkî emînî šîre: نتـ:[ کیمیـ] ئەرجینینە . [ ئینگـ: Arginine ].

ترشێکی چەوری شیر/tiršêkî čewrî šîr: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ: Arachidic acid].

ترشێکی چەوری بنچینەیی شیرە/tiršêkî čewrî binčîneyî šîre: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ: Arachidonic acid].

خوێیکانی شیراوگکەرە/xiwêkanî šîrawigkere: نتـ:[ شیر+ ئاو] مڵتە.[ ئینگـ : emulsifying salts] 

دە شیراو گێنێت/de šîraw gênêt: نتـ:[ دە+ شیراو+ گێنیت] شیرە دکت. [ ئینگـ : emulsify]{ فەرهەنگی شیر، خالد خاڵ، ل، 40}.

شەکری شیر/šekirî šîr:  نتـ:[ کیمیـ] لاکتۆز . فۆرمولە کیمیاییەکەی : C12H22O11 [ ئینگـ: milk sugar].

فێڵکردن بەئاوکردنە ناو شیر/fêľkirin be awkirdne naw šîr : نتـ: . [ ئینگـ: Adultration of milk].

قۆناغی زوو شیردان/qonaẍî zû šîrdan: نتـ:  شیری تۆز. [ ئینگـ: Advanced lactation].

کارای شیراوگکەرە/karay šîrawigkere: نتـ:[ شیر+ ئاو] مڵتە.[ ئینگـ : emulsifying agent] 

کەڕوی شیرەمەنی/keřwî šîremenî:  نتـ:[ کەڕو+ ی+ شیرەمەنی] قەوزە [ ئینگـ: dairy mold].

کەلوپەلی شیرەمەنی/kelûpelî šîremenî:  نتـ:[ کەل وپەل+ ی+ شیرەمەنی] قەوزە [ ئینگـ: dairy equipment].

کیمیای شیرەمەنی/kîmyay šîremenî: نچ:[ کیمیا+ ی+ شیرەمەنی][ ئینگـ: dairy chemistry].

لەشیربڕانەوە/le šîrbiřanewe: کتن:[ لە+ شیر+ ىرانەوە] [ ئینگـ : Wean]  

هێزی شیراوگکەرە/hêzî šîrawigkere: نتـ:[ شیر+ ئاو] مڵتە.[ ئینگـ : emulsifying power] 

 

.

.

__________________________

شیرگیا/šîr giya نتـ:[ شیر+ گیا] شیرهەرد. 

ئەوەی پێوەندی بە شیری ڕووەکەوە  هەبێت :

شیری نائاسایی/šîrî na asayî: نتـ: [ ئینگـ: Abnormal milk ].

.

.

______________________

شیری2/šîrî: ن:[ ڕەنگ] ڕەنگێک کە لە شیر بچێت بە هەموو پلەکانیەوە.

.

.

________________________

شیر/šîr: ن:[ سەز][ کۆن] شمشیر.

{

من بـرۆی پەیوەستی ئەو نازدارە شیر و تیرمە
پرچـــــی لوول و زولفی ئاڵۆز، کۆتە و زنجیرمە

}{ – }

.

.

{ سەرچاوە

فەرهەنگی شیر و شیرەمەنی : خالد خال

د. ناجح گوڵپی

}