مۆر ¹ /mor: ن:[ ڕەنگ] رەنگێکە دەکەوێتە نێوان سوور و شین ـەوە.
دیاره ووشه‌ی( مۆر) به‌وواتای ڕه‌نگ، زۆر له مێژه ڕه‌گی داکووتاوه له ناو زمانی کوردی‌دا،
:: ئاره‌قه‌ی شین و مۆر.
{
خۆش لهسهرسینهی سه‌ری هه‌ڵداوه دووگۆی سه‌ربه‌مۆر
مات و حه‌یرانم که عه‌رعه‌ر که‌ی هه‌ناری گرتووه
}{ نالی }
مۆرەکەو/morekew: نتـ: {( مه‌ره‌که‌و) له فارسی‌دا بووه به مه‌ره‌که‌ب و به عه‌ره‌بی پێی ده‌ووترێت(حبر )}.
مۆرەکەوە/morekewe: ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ووشه‌ی (مۆرهکهوه )، ئه‌م ڕاستی یه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که لێره‌دا( مۆر )به‌مانای ئامێری مۆرکردن دێت و، ( که‌وه ) به‌مانای ڕه‌نگ دێت، له دووای ئه‌وه‌ی که ئه‌م ووشه‌یه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه،بووه به ( مه‌ره‌که‌و ).
مۆرکردن/mor kirdin: کتپ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دێرهنگهوه هه‌میشه بۆ مۆرکردن ڕه‌نگی که‌وه‌یان به‌کارهێناوه؛ ووشه‌ی مۆر به شێوه‌ی ڕه‌نگ هاتووته سه‌ر زمان.
پەنجەمۆر/penice mor: نتـ:[ پەنجە+ مۆر] {دیسان ووشه‌ی( په‌نجه‌مۆر )ئه‌م ڕاستییه‌مان بۆده‌رده‌خات، که ( په‌نجه‌مۆر )به‌مانای چاپی په‌نجه دێت، نه‌ک ڕه‌نگی په‌نجه}.
.
.
_____________________________
مۆر ² /mor: ن:[ کەرەستە] { ئامێرێكه كه به فارسی( مهر) و به عه‌ره‌بی( ختم یان طمغه ) وه به ئینگلیزی( Stamp )ی پێ ده‌ڵێن، که له کۆندا له ئێسکی بڕبڕه‌ی پشتی ئاژه‌ڵ دروست ده‌کرا، که ئه‌ویش له ( موهره یان موهرهک )ی شێوه‌زاری کرمانجی سه‌روو وه‌رگیراوه، که به واتای ( فقره)ی عه‌ره‌بی دێت، وه هه‌روه‌ها( زار )یشی پێ ده‌گووترێت، که دیسان( زار )یش به هه‌مان واتا دێت، هه‌ر وه‌ک له( گازارهی پشت) دا ده‌رده‌که‌وێت، به‌م پێیه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که ( زار و مۆر )هه‌ردووکیان کوردین و به فارسی بوون به( زهر و مهر ) و به عه‌ره‌بی ( زهر و ختم ) یان پێ دەگووترێت. ووشه‌ی ( زار و مۆر ) له چه‌نده‌ها یاریدا به‌ر چاو ده‌که‌ون ، وه‌ک: زاری تاوڵه ، مۆری لگاو … هتد. }{ تاریق حوسێن هه‌مه‌وه‌ندی}
{
کوشتمی و شه‌شخانی ئومێدی له من گرتووه حه‌ریف
مۆره هه‌ڵداوێم و بێهووده به ته‌مای دووشه‌شم
}{ هێمن}.
مۆرکران/mor kiran: کتپ:
مۆرکراو/mor kiraw: ئانفا: سەرمۆر.
مۆرکردن/mor kirdin: کتپ: قۆڵ کێشان : باوەڕ بە ڕاستی کەسێک کردن.
مۆر کردن/mor kirdin: کتپ:[ ئاین] تەعمید کردن لە ئایینی ئێزیدیدا{ Nabaz Fahmi}
مۆرلێدان/morlêdan: کتپ: مۆرکردن.
مۆر هەڵقەندن/mor heľqendin: کتپ: پارچە میسکی داڕژراوە، بە تایبەتی بۆ ئەوەی نێوی کەسێکی لەسەر هەڵکەندندرێت.
.
.
___________________________
مۆر ³ /mor: ن:[ ڕوو][ کباک] بیکر : دارێکی درێژ کە چەند پارچە ببڕێتەوە.{ گیو، ل، 862}.
مۆر شکاندن/mor şikandin: کتپ: سەردەق شکاندن.
مۆر نەشکای/mor neşikay: کتن: سەردەق نەشکای.
.
.
__________________________
مۆر 4 /mor: ن:[ کباک][ زیند] مێشوولەی گەورە، تەپۆ.
.
.
.
.