نیشاستە/nîşasite: ن:[ خوار][ کیمیـ] تەڤتی، دەڤتی : بریتییە لەهاڕدراوەیەکی زۆر نەرم، لەئاوی سارد و ئەلکحوول ناتوێتەوە، بێبۆنە، چێژێکی کەمێک تایبەتی هەیە، نیشاستە شیرین نیە، بەڵام شەکرە سروشتییەکانی تێدایە. هەندێ جۆری هەیە : نیشاستەی گەنم، نیشاستەی پەتاتە، نیشاستەی گەنمەشامی، نیشاستەی برنج. پێکهاتە کیمیایەکەی(C6H10O5)n یە.[ گر: amulon, amulos][ ئینگـ: Amylum, starch]
نیشاستەی باش/nîşasitey baş: نتـ:[ نیشاستە+ ی+ باش] بریتییە لەو کاربۆهیداتانەی کە ڕیشاڵی” فیبەری” پارێزراوە.
| زۆربەی سەرچاوەکانی جۆری نیشاستە | ||
| پاقلە و فاسولیا | Beans | |
| بەزالیا، پۆلکە | peas | |
| نیسک | lentils | |
| کولەکەی وەرزی زستانە | winter squash | |
| کولەگەی زەرد | butternut | |
| کولەکەی سەوز | kabocha | |
| کولەکەی توێكل سەوز | pumpkin | |
| بەڕوو، مازوو | acorn | |
| دانەوێڵە | whole grains | |
| کوینۆا | quinoa | |
| برنجی بۆر | brown rice | |
| جۆ | barley | |
| ساوەر | bulgur | |
| لەتکەگەنم | oatmeal | |
| سەوزەی سەلكدار/ ڕەگدار | Root vegetables | |
| پەتاتەی شیرین | sweet potatoes | |
| چەپۆڵە، ڕكۆكی، گێزەری سپی | parsnips | |
| شێلمی ناسک | turnips | |
| شێلمی زبر | rutabagas | |
نیشاستەی خراپ/nîşasitey xirap: نتـ:[ نیشاستە+ ی+ خراپ] بریتییە لەو کاربۆهیداتانەی کە ڕیشاڵی( فیبەری) تێکدراوە، هەروەها پێی دەگووترێت کاربۆهیدراتی سافکراو: Refined یان پرۆسێسکراو: Processed.[ ئینگـ: Bad starches]
| ئەو ئاردانەی کە ڕیشاڵی لێ تێکدراوە | flour-based starches | |
| بیسکویت | biscuits | |
| نانی سپی | rolls | |
| برنجی سپی | White rice | |
| پەتاتەی سپی/ ئاسایی | White potatoes | |
| پاستەی سپی | standard pasta |
.
.
.
.