هەراش ¹ /heraş: ن:[ هـ] فەراژی، هەراژ، بۆر، ستر : بەتەمەن یان قەلافەت و بەژن گەورە( بۆ گیا، دار، منداڵ، جووچکە، گووێلک، بەرخ و کار) بەکاردەبرێت.
هەراش ئاووس/heraş auwis: نتـ: ئاوسێکی ئاشکرایە.
هەراشە/heraşe: نتـ:[ هـ] زۆرگەورە بوو.
هەراش بوون/heraş bûn: کتن:
1 – گەورەبوون.
:: هەراش بووە.
2 – بالخ بوون، بالق بوون _ باڵقبوون، بوون بە هەرزەکار، پەرفین( کباک)، خۆناسین، شەیتان پێ پێکەنین.
هەراش بییەی/heraş bîyey: کتن:[ هـ] هەراش بوون.
هەراش کەرڎەی/heraş kerđey: کتپ:[ هـ] هەراش کردن.
هەراش کردن/heraş kirdin: کتپ:[ هـ] گەورەکردن.
هەراشی/heraşî: نچ: ئەوەی پەیوەندی بە هەراشەوە هەبێت.
.
.
________________
هەراش ² /heraş: ن : زەل، لە قامیش باریکترە و نەرمترە، لە سەر شەقرە و کاریتە ڕادەخێت بۆ ئەوەی ڕێگریی بکات لە هاتنەخوارەوەی خۆڵ و خاشاکی بنمیچ، زیاتر بۆ پاک و خاوێنی بەکاریان دەهێنا.
.
.
.
.