پاچە/paçe: ن:[ خوار][ پا( پار)+ چە] پاچک _ پاچكە، پەپک( کباک، زا)، سەروپێ _ سەروپێچک، کەلـلەپاچە، گيپە : جۆرە خواردنێكی كوردی و رۆژهەڵاتییە كە لە سەروپێی ئاژەڵی مەڕ و بزن دروستدەكرێت، گەدەكەی پڕ لە برنج و بادەم و گوێز بەهاراتی دەكرێت وە بەیانیان پتر دەخورێت لە وەرزی زمستاندا.   

:: پاچە لە کوردەواریدا بە شێوەى جۆراوجۆر ئامادە دەکرێت.

ئامادەکردنی خواردنی پاچە  لەمانە پێكدێت:
 سه‌ری به‌رخێک
 گه‌ده‌ی به‌رخێک
 3 پەرداخی برنجی بەسمه‌تی
 ڕۆن
 ئاو
 خوێ
 بیبه‌ری ڕه‌ش
 ترش _ تورش، سماق _ سوماق. 
 3 لیمۆ
 6 دانه‌ بێچوه‌ سیر
 نیوکه‌وچك چا لە زه‌نجه‌فیل
 1  که‌وچک چا لە پاپریکا
 4  دانه‌ لیمۆ به‌سری
 1  که‌وچک چا لە دارچین
 2  که‌وچكی چێشت لە به‌هاراتی بریانی

چۆنیه‌تی دروست کردنی :

سه‌ره‌تا سه‌ری به‌رخه‌که‌ جوان پاک ده‌که‌ین و دانه‌کانی ده‌رده‌هێنیین و زمانه‌کای ده‌بڕین و جوان بانه‌که‌ی پاک ده‌که‌ینه‌وه‌ و پاشان گه‌ده‌که‌ دێنیین پاش پاککردنه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی جوان و پارچه‌پارچه‌ی ده‌که‌ین که‌ پانتایی هه‌ر پارچه‌یه‌ک له‌ دوو په‌نجه‌ تێنه‌په‌ڕێت، پاشان ڕۆن داخ ده‌که‌ین و گه‌ده‌ پارچەپارچه‌کراوه‌که‌ ده‌خه‌ینه‌ ناوی پاشان خوێ و، بیبه‌ر، سیر. دارچین، و به‌هاراته‌که‌ ده‌که‌ینه‌ ناوی و جوان تێکی ده‌ده‌ین پاسان ئاوی سێ لیمۆکه‌ی تێ ده‌که‌ین و سێ لیتر ئاوی گه‌رمی تێده‌که‌ین که‌ قوڵتی دا لیمۆ به‌سرێکانی تێده‌که‌ین پاشان سه‌ری به‌رخه‌که‌شی تێده‌که‌ین، بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات له‌سه‌ر ئاگرێکی به‌هێز دای ده‌نێین پاشان ئاگره‌که‌ کزده‌که‌ین بۆ نیوه‌ پاش دوو سه‌عات برنجه‌که‌ ده‌خه‌ینه‌ ناو ئاوێکی شله‌تێن بۆ ماوه‌ی بیست ده‌قیقه‌، پاشان قازانێک ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئاگرو دوو که‌وچک چێشت که‌ره‌ی زه‌ردی تێده‌که‌ین، دوای سێ گلاس له‌ ئاوی سه‌روپێ که‌ ده‌رده‌هێنیین و ده‌یپالیوین و ده‌یکه‌ینه‌ نێو قازانه‌که‌وه‌ که‌ ئاوه‌که‌ هاته‌ قوڵت برنجه‌که‌ ده‌پاڵیوین و ده‌یخه‌ینه‌ ناوی، له‌سه‌ر ئاگرێکی به‌هێز تا ئاوه‌که‌ی هه‌ڵده‌مژێت پاشان بانی ده‌نێین و ئاگره‌که‌ی ته‌واو کزده‌که‌ین.
دوای نیو سه‌عات برنجه‌که‌ ئاماده‌یه‌ پێش داگرتنی پاچه‌که‌ پێشتر تورشه‌که‌ ده‌که‌ینه‌ ئاو و پاش پاڵاوتنی له‌گه‌ڵ پاپریکاکه‌دا تێکه‌ڵی ده‌که‌ین و ده‌یکه‌ینه‌ نێو پاچه‌که‌وه‌. پاشان به‌ گوێره‌ی ئاره‌زوو باده‌م و کشمیشی بۆ سه‌رد ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دروست کردنی سه‌ڵاتێکدا
پێشکه‌ش ده‌کرێت.

لەتیف شوانی}

.

{ تێبـ : پسپۆرانی بواری خواردەمەنی رایانگەیاندووە، بەهۆی بوونی رێژەیەكی زۆر ماددەی ( تری گلیسرید و بە تایبەت كۆلیسترۆڵ) لەناو سەروپێدا، بۆ دەمارە خوێنبەرەكان زیانبەخش بێت و لە كۆتاییدا زیان بە دڵ دەگەێنیت}

پاچەچی/paçeçî: نتـ:[ پاچە+ چی] پاچەساز : سەلک و پێچک فرۆش بە كوڵاوی.

پاچەکۆڵەكردن/paçekoľekirdin: كتپ:[ پاچە+كۆڵ+ئە+كردن] پاككردنەوەی پاچە، ئاشێف كردن.

پاچكەو ناوزگ/paçike û naw zig: نتـ: پاچەو ریخۆڵە.

.

.

_____________________

پاچە/paçe: ن: دامێن، داوێن ( چیا).

پاچەکۆڵەكردن/paçekoľekirdin: كتپ:[ پاچە+ كۆڵ+ ئە+ كردن] بە پاچ ناو دێراو هەڵكەندن.

.

.

____________________

دەسەپاچە/desepaçe: نتـ:[ دەس+ ئە+ پاچە( پارچە)] سەرگەردان و شێواو.

.

.

.

.