چۆلەكە/čoleke: ن:[ باڵ] بەیتاک _ بەیتک _ بێتک، پاساری، پتيک، تيڤۆک، جەوک، جکە، جووجک _ جوونجک، جویجک( باد) _ جویچکەحەوا، چڤک، چڤينک، چڤيک : čivîk، چۆرتان، چۆلەگە، چووک، چووجکه، چوێژیلە _ چوێلەکە( سەردەشت)، چویچ _ چويچک _ چویک، چێژووڵە _ کێژوولە( ڕەوان)، چێژيلە، چێشکە _ کێشکە، چێشکۆک( سورچی)، چيجک _ چیچک _ چيچکا ( زاخۆ)، چيڤک، دێمەرە، سانديلکە، سەرچە، سيڤاندۆک، سيڤاندۆکە، سيڤانديلکه، سيڤيانک، سواندۆکە، سواندووکه، سواندوولکە، سوانديلکە، سوانکێ، شڤانديلکە، قەلەباچکە، کەشک، کوێژیلە _ کێژیلە، کويژيلە، کويێشکە، کێژووڵە، کێشوولە، کێشکە، کيرچک، کيژک، کيژوولە، کيشکە، گورگه، مەلووچک، مەلیوچک، مەليچە، مەلیچک( خانەخین)، مرچک، مرچکە( مادە)، مروچڵێ، مريچک، مريچکە، مريچڵە( هـ)، مریچڵێ، مليچک، ملیچڵێ. مڵێچێ : باڵندەیەکی بچووکە بڵندێکەی لە نێوان 14 – 16 سم دەبێت و کێشی لە نێوان 25 – 32 گرام دەبێت، دندووکی ئه‌ستوور و خڕی هه‌یه‌. لاقی تا ڕاده‌یه‌ک کوڵه‌. په‌ڕ و باڵی ره‌نگانه‌ نییه‌. به‌کۆمەڵ ده‌ژێت و له‌ فڕیندا به‌هێزە، نزیکەی 50 جۆری هەیە دابەش دەبن بەسەر 12 بنەماڵە.[ Zoo: Passer Domesticus].   

.

چۆلەكەی نێر/čolekey nêr: نتـ:[ باڵ] نێرە :  

چۆلەكەی مێ/čolekey mê : نتـ:[ باڵ] مێیە :

.
               گوڵبژێرێک لە چۆلەکەکانی جیهان               
.
چۆلەكەی ئەبوئالکوری/čolekey ebualkurî: نتـ:[ باڵ] [  Passer hemileucus ]
چۆلەكەی ئیتاڵی/čolekey îtalî: نتـ:[ باڵ] [ لا : Passer italiae]
چۆله‌که‌ی ئیسپانی/čolekey îspsniya : ن:[ باڵ] ئەبوور : ebûr ( کباک)[ ئینگـ : Spanish sparrow][ ئینگـ : Passer hispaniolensis] 

چۆله‌که‌ی بیابانی/čolekey biybanî: ن:[ باڵ][ لا :  Passer simplex]

چۆله‌که‌ی بۆر/čolekey bor: ن:[ باڵ]

چۆله‌که‌ی چۆماوان/čolekey čomawan: ن:[ باڵ]

چۆلەكەی خەنەیی/čolekey xeneyî : نتـ:[ باڵ] [ لا : Passer rutilans ]     

چۆله‌که‌ی داران/čolekey daran: ن:[ باڵ] [ لا : Passer pyrrhonotus]

چۆلەكەی دەریای مردوو/čolekey deriyay mirdû : نتـ:[ باڵ] بۆری مل زەرد. [ لا : Passer moabiticus ]

چۆلەكەی دوورگەی کاپێ ڤێردێ/čolekey dûrgey Kapi Vêrdê: نتـ:[ باڵ] [ Passer iagoensis ]

چۆلەكەی زەردباو/čolekey zerdbaw: نتـ:[ باڵ] لە ووڵاتی تایلاند دەژێت.[ لا : Passer flaveolus]

چۆلەكەی زێڕینی سودانی/čolekey zêřînî sudanî: نتـ:[ باڵ] [ لا : Passer luteus ]

چۆلەكەی زێڕینی عەرەبی/čolekey řînî äerebî: نتـ:[ باڵ] [ لا :  Passer euchlorus ]

چۆلەكەی سەربۆر/čolekey serbor: نتـ:[ باڵ] [ لا : Passer diffusus]

چۆلەكەی سرنجکەتاڵە/čolekey sirinčike taľe: نتـ:[ باڵ] لە ناوەڕاستی کیشوەری ئاسیا دەژێت، دەنووکی ڕەشە.[ ئینگـ : Saxaul sparrow][ لا : Passer ammodendri]

چۆلەكەی سۆمالی/čolekey somalî: نتـ:[ باڵ] چۆلەکەی سەرسوور. [ ئینگـ : Passer castanopterus]  

چۆلەكەی سواینسۆنی/čolekey siwaynsonî: نتـ:[ باڵ] [ لا : Passer swainsonii ]

چۆله‌که‌ی سینگ ڕه‌ش/čolekey sînigřeš: ن:[ باڵ]

چۆلەكەی کلک ڕەش/čolekey kilikřeš: نتـ:[ باڵ] [ لا : Passer melanurus ]

چۆلەكەی كێوی/čolekey kěwy: نتـ:[ باڵ] باڵندەیەكی بچووكە وەكو فیرنەگولە پشتی ڕەش و سنگی پرتەقاڵی و سكی سپییە.[ ئینگـ : Mountain finch]

چۆلەكەی کینیا/čolekey kînyia: نتـ:[ باڵ] چۆلەکەی بۆری مل خەنەیی.[ Passer rufocinctus ]  

چۆلەكەی گەورە/čolekey gewre: نتـ:[ باڵ]Passer motitensis ]

چۆله‌که‌ی مل زه‌رد/čolekey milzerd: ن:[ باڵ]

چۆلەكەی مۆر/čolekey mor: نتـ:[ باڵ] [ لا : Passer griseus ]

چۆلەكەی ناوەڕاستی ئەفەریقا/čolekey naweřastí eferîqia نتـ:[ باڵ] [ لا : Petronia dentata ]

.

جریوەی چۆلەکە/cirîwey čoleke: نتـ:[ جریوە+ ی+ چۆلەکە] .

چۆلەكەگرە/čolekegire: ن:[ باڵ] پەڕبەڵەكە، باڵبەڵەكە، سەقری مێشخۆر، قجی بەڵەك، قجی چاوڕەش. : باڵندەیە كە جروجانەوەر خۆرە. دندووكی بچووك و بەهێزە، قاچی بەقوەت و چنگی بەهێزە، لە شوێنی بەرز هەڵدەنشێت، بەرەو نێچیر لوردەبێتەوە. تیژفڕە و بەتەنیا دەژێت. لەسەر دار هێلانەدەكات.[ لا : Laniidae]. . . .

.

.

.