ژمارە ¹ / jimare: ن: ڕەقەم ژماردن یان وشهی ژماره. [ ئینگـ : Numeral ].
لە زمانی کوردی دا ژمارە دابەش دەبێتە سەر :
| بنجی | پلەیی | دابەش |
.
| ژمارەی بنجی |
لە زمانی کوردی دا ژمارەی دەیی بەکاردێت، کە بە شێوازی زمانەکانی دی ئێرانی دەچێت :
| ژمارەیی | کرمانجی باکوور ( کرمانجی) | کرمانجی ناوەند ( سۆرانی) |
| ١ ، 1 | ئێک | یەک |
| ٢ ، 2 | دو | دوو |
| ٣ ، 3 | سی ( سسێ) | سێ |
| ٤ ، 4 | چار | چار ( چوار) |
| ٥ ، 5 | پێنج | پێنج |
| ٦ ، 6 | شەش | شەش |
| ٧ ، 7 | حەفت | حەوت |
| ٨ ، 8 | هەشت | هەشت |
| ٩ ، 9 | نە ( نەهـ) | نۆ |
| ١٠ ، 10 | دە ( دەهـ) | دە |
.
بەشی دووەمی ژمارەکانی دەیی دابەش دەبێتە سەر دوو گروپ :
ئەو ژمارانەی، کە بە لێکدانی ژمارەی دە ( دەهـ) و ژمارە سادەکانی دادەڕێژرێت :
| ژمارەیی | کرمانجی باکوور ( کرمانجی) | کرمانجی ناوەند ( سۆرانی) |
| ١١ ، 11 | دەهیەک ( دە و یەک) | یانزدە ( یازدە ، یانزە) |
| ١٢ ، 12 | دەهـ دوو ( دە و دوو) | دوانزە ( دوازدە ، دوانزە) |
| ١٣ ، 13 | دەهـ سسێ ( دە و سسێ ) | سێزدە ( سیانزە) |
| ١٤ ، 14 | دەهـ چار ( دە و چار) | چواردە ( چاردە) |
| ١٥ ، 15 | دەهـ پێنج ( دە و پێنج ) | پانزدە ( پانزە) |
| ١٦ ، 16 | دەهـ شەش ( دە و شەش) | شانزدە ( شانزە) |
| ١٧ ، 17 | دەهـ حەفت ( دە و حەفت) | حەفدە |
| ١٨ ، 18 | دەهـ هەشت ( دە و هەشت) | هەژدە |
| ١٩ ، 19 | دەهـ نەهـ ( دە و نەهـ) | نۆزدە |
ژمارە دەییەکانی :
| ژمارەیی | کرمانجی باکوور ( کرمانجی) | کرمانجی ناوەند ( سۆرانی ) |
| ١٠ ، 10 | دەهـ | دە |
| ٢٠ ، 20 | بیست | بیست |
| ٣٠ ، 30 | سی | سی |
| ٤٠ ، 40 | چل | چل |
| ٥٠ ، 50 | پێنجی | پەنجا |
| ٦٠ ، 60 | شێست | شەست |
| ٧٠ ، 70 | حەفتا | حەفتا |
| ٨٠ ، 80 | هەشتا | هەشتا |
| ٩٠ ، 90 | نەوێد | نەوەت ( نەوەد) |
بەشی سێ یەمی ژمارە دیسانەوە بە ڕێگەی لێكدانی ژمارەکانی تاک و دەیەکانەوە دادەڕێژرێت :
| ژمارەیی | کرمانجی باکوور ( کرمانجی) | کرمانجی ناوەند ( سۆرانی) |
| ٢١ ، 21 | بیست و یەک | بیست و یەک |
| ٢٢ ، 22 | بیست و دوو | بیست و دوو |
| ٢٣ ، 23 | بیست و سێ | بیست و سێ |
| ٢٤ ، 24 | بیست و چار | بیست و چوار |
| ٢٥ ، 25 | بیست و پەنج | بیست و پێنج |
| ٢٦ ، 26 | بیست و شەش | بیست و شەش |
| ٢٧ ، 27 | بیست و حەوت | بیست و حەوت |
| ٢٨ ، 28 | بیست و هەشت | بیست و هەشت |
| ٢٩ ، 29 | بیست و نە( هـ) | بیست و نۆ |
| ٣٠ ، 30 | سی | سی |
.
| ژمارەیی | کرمانجی باکوور ( کرمانجی) | کرمانجی ناوەند ( سۆرانی) |
| ١٠٠ ، 100 | سەد | سەد |
| ٢٠٠ ، 200 | دوو سەد | دوو سەد |
| ٣٠٠ ، 300 | سێ سەد | سێ سەد |
| ٤٠٠ ، 400 | چار سەد | چوار سەد |
| ٥٠٠ ، 500 | پێنج سەد | پێنج سەد |
| ٦٠٠ ، 600 | شەش سەد | شەش سەد |
| ٧٠٠ ، 700 | حەفت سەد | حەوت سەد |
| ٨٠٠ ، 800 | هەشت سەد | هەشت سەد |
| ٩٠٠ ، 900 | نە ( هـ)سەد | نۆ سەد |
.
ژمارەی پلەیی
جۆری پێک هاتنی ژمارەی پلەیی لە زمانی کوردی دا جیاوازە، کە بە هۆی ڕێگەی مۆرفۆلۆژی و سینتاکسین. هۆی ئەم جیاوازی دارشتنەش بۆ جیاوازی دیالێکتەکان دەگەڕێنەوە.
1 – پاشگری ( – ووم ، – ەم ) وەیا ( – ەمین ) بە هۆیەکی مۆرفۆلۆژی گشتی لە دارشتنی ژمارەی پلەیی دا دەژمێردرێت :
| – ووم | – ەم | – ەمین | |
| یەک | یەکووم | یەکەم | یەکەمین |
| دوو | دووم ( وو : سواوە) | دووەم | دووەم |
| سێ | سێووم | سێوەم | سێ یەمین |
| چار ( چوار) | چارووم ( چوارووم) | چارەم | چارەمین ( چوارەمین ) |
2 – کاتێک ، کە ژمارەی بنجی لە دەوری ناوی دیارخراو دا دەبێت و ئامرازی خستنەسەری ( – ێ) ( – ی) سۆرانی لە گەڵ دێت دەوری ژمارەیی پلەیی دەگێڕێت . ئەم هۆیە تەنیا لە گەڵ ناوی ڕۆژانی هەفتە و ناوی مانگ و بەروار دا دێت :
| کرمانجی | سۆرانی |
| یەکێ گولانێ | یەکی گوڵان |
| چاری هەفتێ | چواری هەفتە |
:: لە هەوارێ گەلەک دۆم نەکر هەژمارا وێ ئا بیست و شەشان د هیژدەیێ تۆباخا 1935 ئان دە بلاڤ بوو ( هاوار – ٢٧ – ، ١٩٤١).
:: پاشایەتی بۆگەن لە چواردەی تەمووزدا ڕما ( ڕێزمانی کوردی – ٦).
.
لە دیالێکتی کرمانجی ژووروودا ژمارەیی پلەیی بە چەند ڕێ یەک دادەڕێژرێت :
1 – لەبەشە دیالێکتی ئەرمینیا و سوریا دا ژمارەی پلەیی لە ژمارەی بنجی و بەهاوکاری پاشگری ( – ئانی) دادەڕێژرێت :
| یەک | + ئانی | یەکانی |
| دوو | + ئانی | دووانی |
| سێ | + ئانی | سێ یانی |
| چار | + ئانی | چارانی |
| پێنج | + ئانی | پێنجانی |
| شەش | + ئانی | شەشانی |
| نۆردە | + ئانی | نۆزدانی |
{ تێبینی : نۆزدە + ئانی ناگونجێت لە گۆکردنی زمانی کوردی، بۆیە بزوێنک دەسووێت و دەبێت بە : نۆزدانی } .
ژمارەی پلەیی لە ژمارەی بنجی ( 2) دووەوە بە یارمەتی نیشانەی کۆ ( – ان ) وەیا ( – ا ) دادەڕێژدرێت، لەم بارەدا جێناوی ڕێژەیی ( – یا )، ( – یێ ) وەیان ( – ێ) بۆ تاک و ێید ( – ێد) وەیا یێن ( – ێن) بۆ کۆ دەخرێتە پێش ئەو ژمارەوە ، کە نیشانەی کۆی چۆتەسەر. لێرەدا جێناوی ڕێژەیی ڕەسەنی ژمارە پلەییەکە پێشان دەدات :
:: دەهان ( دەهـ + ئان) : یێ دەهان – یی دەهان.
: رۆژا دەهان
:: چاران ( چار+ ئان ): یێ چاران – ێید چاران.
:: دەرسێ چاران
:: بیستان ( بیست + ئان) : ێین بیستان
:: سالا بیستان
:: سەدان ( سەد+ ئان) : یێد سەدان
:: هەفت رۆژان بسکنە.
:: رۆژا هەیشتا ئەزێم ئاریکاریا تە. { گۆرانی و چێرۆکی کوردی – ٢٢٦}.
.
گەردانکردنی ژمارە
لە دیالێکتی کرمانجی ژووروودا ژمارەی بنجی ( یەک) وەکو ناوێکی گشتی بۆ هەردوو ڕەسەن ( نێر و مێ ) بەکاردێت و لە دیالێکتی خواروودا ژمارەی یەک شێوەی بێلایەنی هەیە :
| دۆخ | کرمانجی باکوور ( کرمانجی) | کرمانجی ناوەند ( سۆرانی) | |
| رەسەنی نێر | رەسەنی مێ | ||
| راستەوخۆ | یەک | یەک | یەک |
| بانگ کردن | یەک | یەک | یەک |
| تیان | یەکێ | یەکی | یەک |
| سەرەتای ڕێچکە | یەکێ را | یەکی را | یەک |
| تێکڕایی | یەکێ ڤا | یەکی ڤا | یەکەوە |
| گۆڕانی بار | یەکێ دا | یەکی دا | یەک دا |
دۆخی تیانی ژمارەی بنجی بە یارمەتی نیشانەی کۆ ( – ان) وەیا ( – ا) دادەڕێژدرێت، کە لە سەر ئەم بناخەیە ئەو دۆخە تیانە دادەڕێژدرێت، کە بە هاوکاری پاشبەندیش پێک دێت، لە دیالێکتی خواروودا دۆخی تیانی بە یارمەتی پاشبەندەوە هەر لەسەر بناخەی دۆخی ڕاستەوخۆ رۆدەندرێت :
| دۆخ | کرمانجی باکوور ( کرمانجی) | کرمانجی ناوەند ( سۆرانی) |
| راستەوخۆ | چار ، بیست | چوار، بیست |
| بانگ کردن | – | – |
| تیان | چاران را ، بیستان را | چوار، بیست |
| سەرەتای ڕێچکە | چاران را ، بیستان را | – |
| تێکڕایی | چاران ڤا ، بیستان ڤا | چوارەوە ، بیستەوە |
| گۆڕانی بار | چاران دا ، بیستان دا | چواردا ، بیستدا |
.
لە دیالێکتی کرمانجی ژووروودا
ژمارەی بنجی دەیی ( دەهـ ، بیست ، سی ، چل ، پەنجا ، شێست، …..هتد)
ژماەری بنجی سەدی ( سەد ، دوو سەد، سێ سەد، چار سەد، …… هتد)
ژمارەی بنجی هەزاری ( هەزار، سێ هەزار، پێنج هەزار، ………. هتد)
دەتوانن تێکڕا واتای ژمارەی دیارخراو ببەخشن ، لەم بارەدا وەکو دەژمێردرێن و هەموویان لە ڕووی نیشانەی مۆرفۆلۆژی یەوە یەکن، بەڵام ناو دوو شێوەی گەردان کردنی ( – ی) بۆ تاک و ( – ان) بۆ کۆ.
.
| دۆخ | گەردان کردنی لە گەڵ ( – ی) دا | گەردان کردنی لە گەڵ ( – ان) دا |
| راستەوخۆ | بیست | چوار، بیست |
| بانگ کردن | – | – |
| تیان | بیستی | بیستان |
| سەرەتای ڕێچکە | بیستی را | بیستان را |
| تێکڕایی | بیستی ڤا | بیستان ڤا |
| گۆڕانی بار | بیستی دا | بیستان دا |
.
کاتێک ، کە ژمارەی بنجی ڕۆلی دیارخەر دەگێڕێت ، نیشانەی ( – ی) دۆخی تیان و ( – ان) ی نیشانەی کۆ بە ژمارەکەوە نانوسێن ، بەڵکو بەو ناوەوە دەلکێن ، کە دەوری ناوی دیارخراو دەگێڕن.
.
| دۆخ | گەردان کردنی لە گەڵ ( – ی) دا | گەردان کردنی لە گەڵ ( – ان) دا |
| راستەوخۆ | بیست مانات | بیست مانات |
| بانگ کردن | بیست | |
| تیان | بیست ماناتی | ببیست ماناتان |
| سەرەتای ڕێچکە | بیست ماناتی را | ببیست ماناتان را |
| تێکڕایی | بیست ماناتی ڤا | ببیست ماناتان ڤا |
| گۆڕانی بار | بیست ماناتی دا | ببیست ماناتان دا |
.
لە دیالێکتی خواروودا ئەو ناوەی کە دەوری دیارخراو دەگێڕێت و لە دوای ژمارەوە دێت تەنێ نیشانەی نەناسیاری ( – ێ ، ك : ێك ) ی پێوە دەلکێت :
:: سێ پیاوێک
:: دوو ساڵێک
:: دوو ماناتێک
.
لەوانەیە نیشانە ( – ی ) ، کە لە کرمانجی دا لە گەڵ ژمارەی تاك دا بەکارهاتووە هەروەکو لە پێشوودا پێشان درا لە ڕووی بنچینە و بناخەوە لەگەڵ نیشانەی نەناسیاری لە شێوەی کورتکراوەی ( – ێ) ، کە لە سۆرانی دایە یەک بن
ئەمانە بەراوورد بکە :
بیست ماناتێ ( لە شێوەزاری سۆرانی دا)
بیست ماناتی ( لە شێوەزاری کرمانجی دا)
.
لە دیالێکتی کرمانجی و سۆرانی دا ئەو ژمارە پلەبیانەی ، کە بە یارمەتی پاشگر ( – ووم ، – ەم ، – ەمین ، – انی ) وە داڕێژراون لە ڕووی دۆخەوە یەکن، کە ئەویش ئەو دۆخەیە ، کە بە یارمەتی پاشبەندەوە دادەڕێژرێن :
| دۆخ | کرمانجی باکوور ( کرمانجی) | کرمانجی ناوەند ( سۆرانی ) |
| راستەوخۆ | پێنجووم ، پێنجانی | پێنجووم |
| بانگ کردن | ||
| تیان | پێنجووم ، پێنجانی | پێنجووم |
| سەرەتای ڕێچکە | پێنجووم را ، پێنجانی را | پێنجووم |
| تێکڕایی | پێنجووم ڤا، پێنجانی ڤا | پێنجوومەوە |
| گۆڕانی بار | پێنجووم دا، پێنجانی دا | پێنجووم دا |
.
ژمارەی دابەش
ژمارەی دابەش بە دووپات کردنەوەی ژمارەی بنجی دادەڕێژدرێت. لەم داڕشتنەدا ئامرازی پێوەندی ( ب – ) لە شێوەازاری کرمانجی و ( بە -) لە شێوەزاری سۆرانی دا هاوکاری دەکات.
| کرمانجی باکوور ( کرمانجی) | کرمانجی ناوەند ( سۆرانی ) | |
| یەك | یەك بـ یەك | یەک بە یەک |
| دوو | دوو بـ دوو | دوو بە دوو |
| سێ | سێ بـ سێ | سێ بە سێ |
| چار | چار بـ چار | چوار بە چوار |
| پێنج | پێنج بـ پێنج | پێنج بە پێنج |
.
ژمارەی لێکدەر
ژمارەی لێکدەر لە ژمارەی بنجی و خستنەسەری ( جار) پێک دێت . لە دیالێکتی کرمانجی دا نیشانەی کۆ ( ان) بۆی هەیە پێوەی بلکێت :
| کرمانجی | سۆرانی |
| یەک بەری | یەک بارە |
| دوو بەری | دوو بارە |
| سێ بەری | سێ بارە |
| چار بەری | چوار بارە |
کەرتی
.
1 – پرۆفیسۆر ک. ک. کوردۆیێڤ : ڕیزمانی کوردی بە کەرەستەی دیالێکتی کرمانجی و سۆرانی . دکتۆر کوردستانی موکریانی : لە زمانی روسیەوە وەری گێراوەتە سەر زمانی کوردی . هەولێر : ١٩٨٢ . ل . ١١٩ – ١٣٢.
.
.
______________________________
ژمارە ² / jimare: ن: ڕەقەم ژماردن یان وشهی ژماره. [ ئینگـ : Numeral ].
| هەندێک لە جۆرەکانی ژمارە |
.
ژمارەی ئاراستەبڕ/jimarey arastebiř: نتـ:[ ژمارە+ ی+ ئاراستەبڕ][ ئینگـ : affix of the vector]
ژمارهی خۆبهش/ jimare: نتـ: [ ئینگـ : prime number ]
ژمارهی ئاڵۆز/ jimare: نتـ: [ ئینگـ : Complex number ]
ژمارهی ئاوێته/ jimare: نتـ: [ ئینگـ :Composite number ]
ژمارەی تاک/ jimare: نتـ: [ ئینگـ : Uneven number ]
ژمارهی تهواو/ jimare: نتـ: [ ئینگـ : Integer ]
ژمارهی جووت/ jimare: نتـ: [ ئینگـ : Even number ]
ژمارەی خاڵی/jimarey xaľî: نتـ:[ ژمارە+ ی+ خاڵی] [ ئینگـ : affix of the point]
ژمارهی دووانهیی/ jimare: نتـ: [ ئینگـ : Binary number ]
ژمارهی راست/ jimare: نتـ: [ ئینگـ : ]
ژمارەی ڕووت/jimarey řût: نتـ:[ بیر][ ژمارە+ ی+ ڕووت][ بێ یەکە][ ئینگـ : absolute number]
ژمارهی سهرهكیی/ jimare: نتـ: وهک : یهک، دوو)، ژمارەی کاردیناڵی. [ ئینگـ : Cardinal number ]
ژمارهی سپاردن/ jimare: نتـ: پێوهره ژمارهی نێونهتهوهییی پەرتووک. [ ئینگـ : ]
ژمارهی شازدهیی/ jimare: نتـ: [ ئینگـ : hexadecimal ]
ژمارهی كهرتی/ jimare: نتـ: ژمارهی بۆر ـ سهرئاو، ژمارهی بۆرسهرئاو. [ ئینگـ : Floating-point number]
ژمارهی ههرهمهكی/ jimare: نتـ: [ ئینگـ : Random number]
ژمارهی هزری/ jimare: نتـ: ژمارەی خەیاڵی. [ ئینگـ : Imaginary number ].
ژمارهیی/ jimare: نتـ: [ ئینگـ : Numerical ]
.
ژمارەگر/ jimare: نتـ: [ ئینگـ : Dial ]
ژمارەگرتن/ jimare: نتـ: [ ئینگـ : Dial ]
ژمارەگری/ jimare: نتـ: [ ئینگـ : Dial-up ]
.
.
.
.