کەل/kel: ئان:
1 – لک، کەد( باد) : چشتی شکاو.
2 – [ مکـ] کەسێک یەک ددانی یان چەند ددانێکی کەوتبێت، کەلۆس، کوڵووکۆم : کول : واتا تشتێک کە تیژ نەبێت.[ ئینگـ: blunt].
3 – چشتێکە لە لێواری لێ بوونێتەوە.
کەلارە/kelare: نتـ:[ کەل+ ئارە] کەللارە : کاسەی شکاوم سوواڵەت.
کەلاوە/kelawe: نتـ:[ کەل+ ئاوە( ئاوا)] خەرابە، خراوە، خۆڵەکەوان، قافی، کامیل، کاوول، کەیلەکۆن، کەڵەوەی جووتی، وێرانە : خانووی ڕووخاو و وێران.
کەلایی/kelayî: نچ: کەلی چشت.
ددان کەل/didan kel: نتـ:[ ددان+ کەل] کەلەفیج.[ ئینگـ : blunt tooth].
.
.
_______
کەل/kel: ئان: کەڵ، فەرمان، کار.
:: کەل و کارم نیە.
.
.
_______
کەل/kel: ئان:[ ئاژ]
شاخدار، مەرێکە دووشاخی هەبێت. یان بەرانی شاخ گچکە.
[ هـ] پەچەی ئاژەڵ.
.
.
_______
کەل/kel: ئان:[ کباک] کەرین : چشتی زۆرگەرم، کوڵاو،
.
.
_______
کەل/kel: ئان: کەڵک، سوود.
.
.
_______
کەل/kel: ئان: ئاسۆ، سەربەستوو، سەری چیا و کەژ و کۆ: سەرەکی بڵندایی، بەرزایێکە کە لەپێش، هەورازێکی بڵندە. کە خۆی ئاسۆیە. وەک
:: کەلی خانە.
شاخ و بڵندایێکە ڕێگای بەسەردا بچێت لە ملە گەورەترە.
کەلە/kele: نتـ:[ جێۆ][ هـ] ئاسووکە لە ملە بڵندتر بێت، سیلەیەکی زەوییە لە نێوانی زەوی و ئاسمانێدا وێکهاتۆتەوە.
.
.
_______
کەل/kel: ن:[ کباک]
[ سەز] قەڵاتی قایمی لەشکری.
کرێژی سەری کەچەڵ.
کەلات/kelat: ن:[ کباک] قەڵات.
کەلاتی/kelatî: نتـ:[ کباک] چەند خانوویەکە کە لەسەر شووێنێکی بەرزکرابێت، دێیەکی گچکەیە لە جێگایەکی بڵند کرابێت.
.
.
.
.