كەو 1 /kew: ن: [ باڵ][ هـ] بەق، خاسەکەو، ژەرەژ( كباك)، قتك، كەبك : باڵندەیەكە لە تۆرەمەی قەرقاوڵ. ٣٣ سانتیمەترە، پشتی بۆرە، باڵی ڕێ ڕێیە، چاو و دندووك و قاچی سوورە. زۆرتر بە جووت یان لە دەستەی بچووكدا دەبینرێت. زستانان دەستەکەیان زۆرتر دەبێت. لە كاتی مەترسیدا كەمتر ھەڵدەفڕێت و یان خۆی حەشار دەدات یان بەرەو ھەوراز ڕا دەكات. پەلەوەرێكی كێوییە كەویش دەكرێت  [ لا : Alectoris chukar]

.

[ دەنگ][ دەقاسپێنێت، قاسپاندن]

:: قاسپەی كەو.

کەوی بۆر/kew: ئانتـ:[ باڵ] چێلکەو، چیرکەو، کەوی بۆغە : کەوێکە کە بخوێنێت.

کەوی چیر/kew: ئانتـ:[ باڵ] کەوی بۆر

کەوی کەنگەر/kew: ئانتـ:[ باڵ] کەوێکە ڵال  بێت و نە خوێنێت.

کەوی مێ/kew: ئانتـ:[ باڵ] چێڵ، مێکەو.

کەوی نێر/kew: ئانتـ:[ باڵ] بەق : باڵندەیێکی خاڵ و میل داری لاق و دندووک سووری بۆرە لە کۆتر گەورەترە.

.

باڕەکەو/bařekew: نتـ: فەرخەکەو.

فەرخەکەو/ferixekew: نتـ: باڕەکەو، گەوار _ گوار : بێچووی کەو.

.

______________________________

کەو 2 /kew: ن:[ ڕەنگ][ فە] ڕەنگی شین.

.

.

.

.

.