یاس/yas: ن:[ ڕوو] بنچکێکی جوانه‌ له‌ تیره‌ی زه‌یتوونییه‌کان : Oleacées، له‌ 2 تاکوو 3 مەتر به‌رزده‌بێت، گه‌ڵاکانی وێنه‌ی دڵ ده‌ده‌ن و له‌ به‌رامبه‌ری یه‌که‌وه‌ به‌ قه‌د لقه‌کانه‌وه‌ ڕوواون، گوڵه‌کانی جامێکی چوار به‌شی وه‌ک خاچیان هه‌یه‌ که‌ پێوه‌ند دراون به‌ لووله‌یه‌کی زله‌وه‌. له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م ڕووه‌که‌ هی ئێرانه‌ و هه‌ر له‌وێشه‌وه‌ بۆ شوێنه‌کانی دیکه‌ی جیهان چووه‌، گوڵه‌کانی زۆر بۆنخۆشن و ڕه‌نگیان سوور، چه‌رموو، زه‌رد و یان به‌نه‌وشن. لقه‌ ناسکه‌کانی گوڵی یاس له‌ نێوه‌وه‌ نه‌رمن و له‌ هێندێک شوێندا نێوه‌که‌ی ده‌ردێنن و فلوتی لێ ساز ده‌که‌ن. به‌ڵام لقه‌ پیر و به‌ ته‌مه‌نه‌کانی زۆر ڕه‌قن و بۆ سازکردنی ئامرازی جوان به‌کاری دێنن.[ فەرەنسی :  Lilas].[ لا :  SYRINGA]

.

.

.

.