ئابا ¹ /aba: ن:[ پۆشاک][ بیا][ کباک][ ع : عباءةالعباءة الرجالية] عەبا

1 – پۆشاکێکی پیاوانه‌ ده‌درێت بەسه‌ر شانوپیل دا شۆڕده‌بێته‌وه‌ تا سه‌ر په‌نجه‌ی پێ.

:: عه‌بای شێخی سعوودی زۆرگرانه‌.

2 – پۆشاکێکی ڕه‌‌شی ژنانه‌، ده‌درێت به‌سه‌ردا شۆڕده‌بێته‌وه‌ تا په‌نجه‌ی پێ.

.

.

____________

ئابا ² /aba: ن:[ بیا] باوکەکان، بابوباپیران، ئه‌ژداد.[ ع: اباء]

:: ئابا و ئه‌ژدادی ده‌ردەکه‌م.

.

.

____________

ئابا ³ /aba: ف، شڕ:[ هـ] ئابێنی.

: دە لاچۆ.

: نیشانم دە.

.

.

.

.