ئاخاوتن/axawtin: کتن: ئاخافتن : axiftin، پەیڤین : peyivîn، دووان : duwan، قسەکردن : qisekirdin، شتەخلین : ştexilîn : دەمەتقێیەکە لە نێوان قسەکەر و گوێگر لەمەڕ مژارێک.[ ئینگـ : Conversation].
1 – قسەکەر | ئەو کەسەیە کە پەیامەکە بەمەبەستێک و لە بارودۆخ و کات و سووێنێكدا بەڕەچاوکردنی یاسا ڕیزمانی و واتاییەکانی دەنێرێت، کە بە زۆری لەسەر بنەمای گریمانە بنیات دەندرێت. |
2 – گوێگر | ئەو کەسەیە کە پەیامەکە وەردەگرێت، لە مێشکیدا شێیاندەکاتەوە، کاتێکیش سەرکەوتوو دەبێت ئەگەر ئاگای لە بارودۆخەکە بێت و لە مەبەستی قسەکەربگات. |
3 – بابەت | ئەو بیرەیە کە( نێرەر) دروستی دەکات، پاشان وەری دەگێرێتە سەر هێمایەکی گونجاو، تا بەرامبەرەکەی تێیبگات. |
4 – دەوروبەر | هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە کاریگەریان لەسەر ئاخاوتن هەیە. قسەکەر کاتێ قسەیەک دەکات، ئەو قسەکردنە بە دەوروبەر و بارودۆخێکی تایبەت بەستراوەتەوە و کاریگەریان لەسە واتای پراگماتیکیدا هەیە. |
:: پێکهاتی ئاخاوتن، ڕۆنانی ئاخاوتن. [ ئینگـ : Syntactic Structures].
:: شێوازی ئاخاوتن.
:: دەرگای ئاخاوتن : کاتێک کێشەیەک لە نێوان دوو کەسدا، دوو خێزاندا، دوو گروپدا دروست دەبێت، دەرگای ئاخاوتن لە یەکتر دادەخەن. هەر یەکەیان هەول دەدات زۆر دەرببڕێت، بەڵام کەم گوێ بگرێت. { کامەران چڕوستانی}.
:: زمانی ئاخاوتن.
:: هونەری ئاخاوتن.
:: منداڵ و گرفتەکانی ئاخاوتن{ بهناز هیوا}
:: دەستەواژەکانی ئاخاوتن.
.
.
________________
ئاخاوتن/axawtin: کتن:[ ڕێز]
بەشەکانی ئاخاوتن/axawtin: کتن: [ ڕێز]
1 – ناو |
2 – جێناو |
3 – ئاوەڵناو |
4 – کار، کردار، |
5 – ئاوەڵکار، ئاوەڵکردار، |
6 – پێشبەند |
7 – ژمارە |
8 – ئامرازی سەرسووڕمان بانگکردن |
9 – پارتیکڵ |
10 – ئامرازی پەیوەندی |
{ واتاسازی، ع. م. دزەیی، ل، 21} |
.
.
__________________
ئاخاوتن/axawtin: کتن:[ ئا+ خاوتن] لنگدانی وڵاخ و گێڕانی.
.
.
.
.