ئارشیف/arşîf: ن: ئه‌رشیف _ ئەرشیڤ  : شوێنی پاراستن و هه‌ڵگرتنی قه‌واڵه‌، به‌ڵگه‌نامه‌ و نووسراوه‌، وەک ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی یان کاروباری تایبه‌تی.[ لا: archivum][ گرێکی : ἀρχεῖον].

 تێبینی
زۆر وشە هەیە کە بە شێوەی( ئا : A)ی لاتینی یان زمانە ئەوروپییەکانی دیکە سەرچاوەیان گرتووە، بەڵام لە شێوەزاری کرمانجی ناوەند( سۆرانی) بە ( ئە : e) گۆ دەکرێت و ئەمەش کۆمەڵیک گرفتی زمانەوانی هێناوەتە کایەوە.

ئارشیفست/arşîfîst نتـ: ئه‌رشیفکار، کارمه‌ندی به‌شی ئه‌رشیف.

ئارشیفکار/arşîfkar: نفا:[ ئارشیف+ کار( کردن)] ئەرشیفی : ئەو کەسەیە کە پیشەی ئەرشیف کردن بێت، وەک دامەزراندن و لێکجوداکردنەوە و هەڵگرتنی بەڵگەیەک یان تشتێک. کە ناوی بخاتە نێو لیستەیەکەوە بۆ دۆزینەوەی.

ئارشیف کردن/arşîf kirdin: کتپ:[ ئارشیف+ کردن] هەڵگرتن بە شێوەیەکی سستێماتیک.

:: ئارشیفکردن بۆ وێژەی کوردی پێویستە.

::  دیکومێنتکردنی پاشماوەی کارەساتی ئەنفال و کیمیاباران و ڕزگار بووانی جینۆساید و بە سیستەمکردنی زانیارییەکانیان و ئەرشیفکردنیان، بەرەڤاژۆیەکی بەنێونەتەوەیی کردنێکی ئارێشەی کوردە.

ئارشیفی دیگیتالی/arşîfî dîgîtalî: نتـ: ئه‌رشیفی دیگیتالی : ئەو ئەرشیفەیە کە بە شێوەیەکی ئەلەکترۆنی بەرهەمی تێدا هەڵگیرابێت، وەک لە زۆربەی ماڵپەرەکان بەشێک هەیە بە نێوی ئەرشیف کە بابەتی وەک نووسراوە یان وێنەی تێدا هەڵدەگیرێت.

.

.

.

.