ئاشا/Aşa: ن:[ ئاین][ ئا‌ڤێـسـ : iACa: ئەشی  _ ئەشای ]  ڕاستی، ماف، دروستی، دادگەری، سامانی جیھان، یاسای ئافەرینش، ڕێکوپێکی، سازگاری، سەقامگیری، سازیی و دامەزراوی تەواو، بەشێکی سەرەکیی له ناوی ئەمێشەسپێنت ( ئاشا ) وە هێشتایە، لەم ڕووەوە کە لێکۆڵێنەرانی دینی بەهدینی واژەی ئاشا بە بێ وەرگێڕان له ناو نووسراوەکانیاندا به کاردێنن، ئاشا یەکێک لە کۆڵەکەکانی بناغەیی و گرنگی دینی زەردەشتە کە لەسەرتاسەری ئاڤێستا هەمیشە دێتە گوتن و دەتواندرێت ببێژین کە هەموو ڕێگاکانی ڕزگاری بە ڕاستی یا ئاشا کۆتایی پێدێت کە هەمان ڕاستتیە.

ناوی ئه‌و فریشته‌یه‌ی که‌ سه‌رپه‌رشتی ڕاستی و دروستی و چه‌سپاندنی یاساکان و فه‌رمانیه‌ ئاسمانیه‌کان ده‌کات، نێوی ئه‌م فریشته‌یه‌ 180 که‌ره‌ت له‌ گاتاکاندا تۆمارکراوه  وەک ‌( ئاشۆ) یان ‌( ئاشا)‌.

ئاشاڤەهێشتا ⁄ aşa vehêşta: ن:[ ئاین][ ئاڤێسـ: ] ئەمێشەسپێنت ئاشاڤەهێشتا یان ئۆردی بەهەشت، جیھانی بووندا ڕێکوپێکی وە هەنجارێکی پتەو و گران فەرمانده ره و هیچ شتێک له دەرەڤەی فەرمانی هەنجار و ئۆردی بەهەشت نییه. ئەمجار لە ڕەوانی مرۆڤدا، ڕاستی و پاکی یه. دوژمنی هه ره مه زنی ڕاستی و داد و مرۆڤ، درۆ یه. ڕاستی له ڕەوانی مرۆڤ، مایەی خۆشی و خوڕەمی و شادمانییه وهەر چاکەیەك که له جیھاندا هەیه، له ڕاستی هەڵدەستێت، ئۆردی بەهەشت، فریشتەی ڕاستی و دروستی و پاکی.

.

.

.

 

{ ئاڤێستا ، بابان سەقزی}.