ئاوه‌ژوو/awejû: ئاکتـ:[ رۆژک، مکـ][ ئاواژ + ئوو] ئاوەژۆ
1 – ئاواژه، ئاوەزۆ، به‌له‌ڤاژێ، واژی، چه‌واشه، هه‌ڵگه‌راو، پێچه‌وانه‌ی باری ئاسایی.
2 – به‌روپشت کراو( بۆ به‌رگ و پۆشاک)
{
رێوی به‌رگی خۆی ئاوه‌ژووکرد
ژیشک که‌وڵی موی ئاره‌زو ده‌کرد
}{ سه‌یفی قازی}.
به‌ئاوه‌ژوو/be awejû: ئاکتــ: به‌شێوه‌یه‌کی پێچه‌وانه. به‌راووژوو، پشتهاوو : باری جل و به‌رگ که دیو ناوه‌وه‌یان کرابێته ده‌ره‌وه،
ئاوه‌ژوو بوون/awejûbûn: کتن: واژی بوون، لوجێبوون، وه‌رگه‌ڕانی جمکه‌ی ده‌ست و قاچ.
تێبینی : زه‌بیحی ده‌ڵێت |
1 – به‌لای منه‌وه که‌رتی یه‌که‌می ئه‌م وشه‌یه ( ئاواژ) له‌وشه‌ی (ئه‌پانک، ئه‌پاک، ئه‌پاچـ)ی ئا‌ڤێستاییه وه که‌وتووه‌ته‌وه که‌به گوفته‌ی د. معین ( تمـ : بورهان، جـ1 له217 ، په‌راوێز/9) له قالبی ( ئه‌پاچ) دا به‌واتای (بۆ دواوه، دیسان) چووته ناو زمانی په‌هله‌وی و (باز)ی فارسی تاره‌ی هه‌ربه‌ئه‌م واتایانه و چه‌ند واتایه‌کی تر لێ که‌وتوو نه‌ته‌وه. ( ئه‌واژ)ی بن دیالێکتی سلێمانی و هه‌وڵێر وه‌چه‌ی ڕاستە‌وخۆی (ئه‌پاچـ)ی ئا‌ڤێستایین و (ئاواژ)ی موکری قۆناخێکی تازه‌تری گارنگ وشه‌که حیسابه. 2 – به‌وه‌ی ڕاکه( ئاوه‌ژوو) له قالبی ئاوه‌ڵناوی ته‌واوکه‌ری دایه من وای بۆ ده‌چم که ده‌بێت ( ئه‌پاچ)ی ئا‌ڤێستایی که چووته ناو گمانی په‌هله‌وی قالبی چاووگه وه‌رگرتبێت و پتر له ئه‌وه‌ده‌کات ، ئه‌م چاووگه له شێوه‌ی ( ئه‌پاچته‌ن) یان (ده‌پاچیته‌ن)دا بووبێت، به‌ڵام نه له کوردی و نه له فارسی دا چاووگێکی ئاوه‌هام به‌رچاو نه‌که‌وتووه، که وه‌چه‌ی ئه‌و چاووگه کۆنه ( ئاوه‌ژوو)ی لێ به‌جێ مابێت}. |
ئاوه‌ژوو کردن/awejû kirdin: کتپ: هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی کاڵا و پۆشاک.
ئاوه‌ژووکردنه‌وه/awejû kirdinewe: کتپ:
1 – هه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی شتێک له بارێکه‌وه بۆ بارێکی تر.
2 – به‌ر و پشت کردنی جل و به‌رگ و پووشته‌نی، له کورده‌وارییدا باوه : ئه‌گه‌ر سه‌گێک بلوورێنێت لینگ که‌وشێک ئاوه‌ژوو ده‌که‌نه‌وه.
.
.
.
.