ئاڵه‌/aľe: ن:[ نخ] گولی، پیسكی، په‌لووشین، دووزامی: نه‌خۆشییه‌كی درمه‌، میكرۆبێكه‌ ده‌چێته‌ په‌رده‌ی لووته‌وه‌، جاریواش هه‌یه‌ له‌ گه‌ستنی مێش و مه‌گه‌زه‌وه‌ داده‌كه‌وێت: دوو جۆری هه‌یه :

‌( 1) په‌ڵه‌ له‌سه‌ر ده‌موچاو، لووت، گوێچكه‌ په‌یداده‌كات، پاشان ده‌بن به‌ برینێكی پیس و ئه‌و ئه‌ندامه‌ داده‌رزێنێت.

( 2) تووشی كۆئه‌ندامی ده‌ماری ده‌بێت، و ده‌بێته‌ هۆی سڕبوون و ئیفلجی و نه‌مانی توانای ڕۆیشتن و دارزاندنی ئێسك.