ئەژدیها/ejdîha: ن: ئەژدەها

ئه‌ژدیهای باڵدار/ejdîhay baľdar: نتـ:[ زیند] جۆرێکه‌ له‌ مارمێلکه‌ په‌رده‌یه‌کی هه‌یه‌ به‌سه‌رخۆیدا ده‌یدات بۆ یارمه‌تی دانی له‌ فڕین له‌ شوێنێکه‌وه ‌بۆ شوێنێکی تر.

ئەژدیهای دووسەر/ejdîhîhay dûser: نتـ: زولفەقار.  

.

.

_____________________

ئەژدیها/ejdîha: ن:[ فەل] ئه‌ژده‌ها، زها، ئوژدیها، هه‌زبا : ئەم کۆمەلە ئەستێرەیە بەشێکە لە کۆ ئەستێرەکان دەردەکەوێت لە نیوەی باکووری گۆی زەویی دا. لە 4.000 ساڵ پێش ئێستاوە بە ئەستێرەی گورگیان( ئەژدیها ئەلفا) لە کۆمەڵە ئەستێرەی ئەژدیها دەگووترێت ئەستێرەی باکوور. بەڵام دوای چاککردنەوەی نەخشەی ئاسمانی، هەنووکە ئەستێرەی کارژۆڵە( وورچی بچووکی ئەلفا) پێی دەگووترێت ئەستێرەی باکوور. [ لا : Draco ؛ دراکۆ ]

ئه‌ژدیهای ده‌ریا/ejdîhay derya: نتـ:[ فەل] هایدرا.  

.

.

.

.