ئیفلیج/îflîc: ن:[ نخ][ ع ] دەملە( کباک)، شەپلە، شه‌له‌ل، شەهتی، فالج _ فالنج _ فالینجه، گوچی ‌: حاڵی که‌سێک هه‌موو له‌شی یا لایه‌کی یان هه‌ندێک جێگایی له‌ کار که‌وتوو بێت و نه‌جووڵێت.[ ئینگـ : paralysis , paralysation]. 

:: له ‌خولام ته‌له‌به‌ ڕۆڵه‌ گۆج و ئیفلیج بیت.

ئیفلیجبوو/îflîcbû: ئانفا: شات، شەهت.[ ئینگـ : Paralysed]

ئیفلیج بوون/îflîc bûn: کتن: شه‌له‌ل بوون، شه‌پڵه‌لێدان، فالینجه‌بوون : له‌کارکه‌وتنی لایه‌ک یان هه‌موو له‌ش یان هه‌ندێک ئه‌ندامی که‌سێک..[ ئینگـ : Paralyation]

ئیفلیج کردن/îflîc kirdin: کتپ، ن: شەهتی کرن( کباک)[ ئینگـ : paralyze , paralying].

ئیفلیجی/îflîcî: نچ ، ئانتـ:[ نخ][ ع + کو : ی] نه‌خۆشی شه‌پڵه‌ : بریتیە لە لەدەستدانی تەواوی چالاکیەکانی ماسوولکە لە کۆمەڵیک ماسوولکە یان زیاتر.[ ئینگـ : Paralysis ، paralytic]

لەوانەیە ببێتە ھۆی لەدەستدانی ھەست یان لەدەستدانی جووڵە لە ماسوولکەی توشبوو یان بەھۆی زەبرێک یان شکانی بڕبڕەی پشت بێت.

 تێبینی 
 که‌سێک ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی گرت ئیراده‌ی له‌سه‌ر ده‌ماره‌کانی له‌شی که‌مده‌بێته‌وه‌ یان هه‌ر به ‌جارێک له‌ده‌ستی ده‌رده‌چێت و به‌جۆرێک که‌ ناتوانێت به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌ندێک ئه‌ندامی( ده‌ست، لاق،…. ) خۆی بجووڵێنت یان ڕایان وه‌ستێنێت و بێ ئه‌وه‌ی حه‌زی لێبێت له‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌له‌رزن

ئیفلیجی خەو/îflîcî xew: نتـ:[ نخ] سەنگ‌گرتن : حاڵەتێکی تەنگەھەناسەییە، وە نەتوانینی جووڵەیە لەکاتی خەودا، لەوانەیە ئیفلیجیی خەو شان بەشانی چەند ھۆیەک ڕووبدات وەکو ژانەسەر و نا ئاسوودەیی و پەشۆکاوی یان تەنگەھەناسەیی، وە لەوانەشە بەبێ ھیچ نەخۆشیەک و ھۆیەک بێت. ئیفلیجی خەو توندترین حاڵەتە کە توشبووان توشی پەشۆکاوی خەو بکات ھەرچەندە ڕوودانی ئەم حاڵەتە کەمە. بێجگە لە ئیفلیج بوونی تەواوی ماسولکەکان، توشبوو ناتوانێت بجووڵێت و قسەش بکات، لەوانەیە توشبوو تووشی جۆرێک لە وڕێنەی بینین و بیستن ببێت، چونکە شتانێ دەبینێت و دەبیستێت کە ڕاستەقینە نین، بەمەش ترس و پەشۆکاوی زیاددەکات. لەوانەیە ئیفلیجی خەو ڕوودانی دەگمەن بێت لای چەند کەسانێک، چونکە لە ژیانیاندا یەك جار تووشیان بووە یان لەشەوێکدا دووبارە بۆتەوە، لای چەند کەسانێکیش چەند جارێک ڕوودەدات.[ ئینگـ : Sleep Paralysis]

ئیفلیجی منداڵان/îflîcî mindaľan: نتـ:[ نخ] ئیفلیجی ( پۆلیۆ) زیاتر منداڵانی خوار تەمەنی 5 ساڵ نەخۆش دەخات. یەک لە 200 ی نەخۆشەكانە، تووشی ئیفلیجیی هەمیشەیی دەبن، كە چارەسەری تەواوەتی نییە. ئیفلیجی منداڵان بەهۆی ڤایرۆسێكەوە تووشی منداڵان دەبێت كە زۆر بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە. ڤایرۆسەكە پەلاماری كۆئەندامی دەماردەدات و لەماوەی چەند كاژێرێكدا دەبێتەهۆی ئیفلیجییەكی تەواو. گواستنەوەی نەخۆشییەكە لەڕێگەی كۆئەندامی هەرسەوە دەبێت، بەجۆرێک منداڵی تووشبوو لە رێگای پیساییەوە ڤایرۆسەكە فڕێدەداتە دەرێ‌ و كەرەستە پیسبووەكان دەبنەهۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ منداڵێكی دیكە لەڕێگای دەمیەوە. واتە خواردن و خواردنەوەی پیسبوو بە ڤایرۆسەكە دەتوانن منداڵی دیكە تووش بكەن. نیشانە سەرەتاییەكان بریتین لە تا، بێهێزی، سەرئێشە، رەقبوونی مل و ئازاری پەلەكان.

بەئیفلیجی/be îflîcî: ئاکتـ: ب شەهتی( کباک)[ ئینگـ : paralytically]{ سەلاحەدین، ل، 613}

.

.

.

.