ئیمان/îman: ن:[ ئاین ][ ع : امان] بڕوا، باوه‌ری، ئیتقان.
:: زوڵمه‌ت دنیای داگرتوو، خوا ره‌حم به ئیمانه‌که مان بکا{ قزڵجی: پێکه‌نین}
{
فه‌رمووی نیشانه‌ی تێکچوونی جیهان
بێ باوه‌ڕییه و زه‌عیفی ئیمان
} {پیره‌مێرد}.
ئیماندار/îmandar: نتـ:[ع : امان + دار]
1 – به‌باوه‌ڕ، به‌بڕوا. که‌سێک باوه‌ری به ئایینی ئیسلام هه‌بێت.
:: خوا عافووی کا ئیشاڵڵا ڕێزی ئیماندارانه و ده‌چێته به‌حه‌شتێ. مه‌ردوومێکی ئیمانداره.
2 – که‌سێکی باوه‌ڕی به‌هه‌رچێکی بێت، به‌هێز بێت.
ئیمان هه‌رده‌بوون/îman herdebǔn: کتن:[ع : امان+ هه‌رده‌بوون ] له‌دین ده‌رچوون، بریتییه له زۆرتووڕه‌بوون.
ئیمان هێنان/îman hěnan: کتن:[ع: امان+ هێنان]
1 – په‌یداکردنی باوه‌ڕی به‌رێ و شوێنی ده‌ئێنه‌ی یان به بیروباوه‌ڕێکی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی.
2 – باوه‌ڕهێنان به ئایینی ئیسلام، ئیسلام بوونی یه‌کێکی غه‌یره مووسلمان به‌مووسلمان.
.
.
.
.