ئێستر/êstir: ن:[ ئاژ][ پەهلەوی : ئه‌سته‌ر ] هێستر، هه‌سه‌ره، ئه‌ستر( کهـ): گیاندارێکی به‌کاری چوارپه‌لی به وزه، له جووتبوونی بەز( نێره‌که‌ر) و مایین په‌یدا ده‌بێت. له شاخ و ڕێگه‌ی سه‌ختا له وڵاغی دیکه چاکتر بڕده‌کات، له کوردستان بۆ سواری و باره‌به‌ری که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیڕێت.
ئێستردار/êstirdar: ئانتـ:[ ئاژ][ ئێستر+ دار] هه‌سترکێش، هه‌ستر‌ڤان.
ئێسترسووار/êstirsiûar: نتـ:[ ئێستر+ سوار] سواری ئێستر
ئێسترگاییلکه/êstirgayîle: نتـ:[ ئاژ] جۆره ئێسترێکه لە دایکێکی ماکه‌ر و باوکی ئه‌سپه له ڕووی ئه‌وه‌وه زۆر نابووت و بێ تین و گچکه‌یه بێ که‌ڵکه.
ئێستره‌شه‌له/êstireşele: نتـ:[ رۆژک، مکـ] هه‌نگڵه‌شه‌له: گه‌مه‌یه‌کی منداڵانه‌یه.
بالانی/balanî: ن:[ ئاژ] ئێسترە گایلكە: جۆرە ئێسترێكی بچكۆلانەیە.
وەفاڵ/wefaľ: ن:[ ئاژ] بە جووتبوونی ئێستر و کەردەگووترێت.
.
.
.
.