ئەسپه‌ناج/espenac: ن: [ ڕوو] ئاسپه‌ناخ، ئێسپێناخ، ئێسپێناج، سپێناج، سپێناخ.

: گیایه‌کی یه‌ک ساڵه‌یه‌، گه‌ڵاکانی پان وساقه‌کانی سست و نازکه ‌گوڵ ده‌گرێت و به‌ره‌که‌ی ده‌گرنه‌وه‌ بۆ تۆوو، سه‌وز ڕه‌نگه‌ بۆ خواردن به‌ کاردێت ئه‌م ڕووه‌که‌ گه‌ڵێک ده‌وله‌مه‌نده‌ له‌ ئاسن، مه‌نگه‌نیزیۆم، پۆتاسیۆم، فسفۆر، وه‌ ‌ڤیتامینه‌کانی A،B،C.. بۆ زیادبوونی خڕۆکه‌ی سووری خوێن باشه‌، هه‌روه‌ها بۆ تیمارکردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ باشه‌، وه ‌بۆ گه‌ڵێک شتی تریش.

[ ئینگ: Bot : Spinacia Oleraceae L].

.

.

.