باجەڵان/baceľan: ن:[ جێۆ] پارچە خاکێکە لە نێوانی مەندەڵی و خانەقیندا و لە سەر ئاوی ئەڵوەند دا.

{ تێبـ : ئەگەر تەماشای ووشەی ئاڵان، ئەوجەڵان ( ئەوج ئاڵان)، ئەردەڵان ( ئەردئاڵان)، باجەڵان ( باج ئاڵان) بکەین کە نێوی چوار هۆزی کوردین دەبینین هەموو بە ئاڵان تەواو دەبێت و لە ڕووی جێوگرافیەوە تەماشای ئەم چوارهۆزە بکەین دەبینین هۆزی ئاڵان لە نێوڕاستی کوردستان نیشتەجێن و ئەردەڵان  لە ڕوژهەڵات و ئەوج ئاڵانی لە باکووری کوردستان و باجەڵانی لە گەرمەسێری کوردستان. ئاخۆ هیچ پەیوەندییەکی هاوبەشی هۆزایەتی هەبێت لە نێو ئەم چوارهۆزەدا ؟ }.

.

باجەڵانی/baceľanî: نچ: 

1 – تیرەیەکی کوردە لە هۆزە لوولوو لە خاکی باجەڵانێ دادەنیشن.

2 – ڕاوێژی ئاخاوتنیان زۆر لەشێوەزاری هەورامی دەچێت.

.

.

.