باڕاندن/bařandin: کتپ:[ دەنگ][ باڕان+ دن] باعاندن، باڕاندنی مەڕ و بزن.

باڕە/baře: نتـ: [ دەنگ]

1- بالە، بێلە، باعە: دەنگی مەڕ و بزن.

2- قیژە قیژی مرۆڤ.

.

باڕەباڕ/bařebař: نتـ:[ دەنگ][ باڕە+ باڕ]

1- بالەبال، باعەباع : باڕە و بزڵەی : باڕەی یەک لەدوای یەک.

: دەنگی یەک لە دوای یەکی ئاژەڵ.

2- قیژە قیژ و هەرای زۆری مرۆڤ.

:: بە باڕەباڕ کابریان لە ماڵێک دەرهێنا و کوشتیان.

:: هەر باڕەباڕی بوو کەس گوێیی نەدەدایە.

.

باڕین/bařîn: کتپ:[ دەنگ] بالاندن، باڕاندنی ئاژەڵ، قڕاندن، کووڕاندن، بڕاین، کالاندن، کالین.

.

.

.