برک/birk: ن:[ نخ ]

1 – لاکەلەکە، خاڵگە، خاڵێگە : ژانێکە لە دەمار پشت و کەلەکە و حەوزی پشت دا پەیدا دەبێت بەهۆی سەرمابوونەوە. 

2 – ئاڤسینگ، بەوەزام، سینەپاڵوو : نەخۆشییەکە بریتییە لە ئاوسانی پەردەی سی و پەیدابوونی شلاوێک تیێیدا، تا و کۆکە و کزانەوەی لەگەڵدایە. [ ئینگـ : Pneumonia].

{

ئەو کەسەی نەیچێشتووە دەردی ژیان

ئەو کەسەی نەیدیوە ئێش و برک و ژان

}{ هێمن}.

برکپێداهاتن/birkpědahatin: کنپ:[ نخ][ برک+ پێ+ دا+ هاتن] دەست پێکردنی ژان و برک وەک برووسکە بە تیغەرەی پشت دا.

برک کردن/birkkirdin: کنپ:[ نخ] دوو چاربوونی ئازاری برک.

:: برکێکی تێگرت.

برک و ژان/birk û jan: نتـ:[ نخ ] دەرد.

:: دوێنی شەو لەناکاو بڕک و ژان ێکم لە پشت وەستا. 

{ تێبینی : ڕیشەی برک دەچێتەوە سەر ڤێرێژکەی ئاڤێستایی بە واتای وڵک وگورجیلە}{ نانەوازادە}.

برکی وولاخ/birkî ûľax: ن:[ ئاژ] کلاو ڕەش، جۆرە درمێکە لە سی مانگا دەدات.

.

.

_________________

برک/birk: ن:[ ? ]

1 – برک، برکە، پللار، کوڵەبرک : قوڵەدار یان دارەدەستێک کە بۆ بەر وەرداندن یا بەشێک دادان کەلکی ڵێوەردەگرن. 

2 – وەشان، تووڕ، برنگ.  

3 – باران کردن. 

4 – [ کباک، زا] ئەستێر _ ئەستێرک : کە ئاوی لەبەر نەڕوات باکاتیش بێت بە (حەوز). 

5 – بوغ و هەڵمی چاڵاو یاژوورێک کە هەوایی پیسبووبێت.

برکاوێژ /birkawěj: نفا:[ برک+ ئاوێژ( هاوێژتن)]

1 – کەسێک کە برک داوێت. 

2 – مەودایەک کە برک و پللار هاویشتراو دیاری دەکات.

:: برکاوێژێک دوورتر مراوی بەسەرسەرمان دەفڕن.

برکە/birke: ن:[ برک+ە][ پەل] برکەیەکی لێگرە.

برک تێگرتن/birk tě girtin: ن:[ برک+ تێ+گرتن] پللارتێگرتن.

برکدان/birk dan: ن:[ برک+ دان] فڕێ دان، تووڕدان.

.

.

.

.