ببنێشت/binêşit: ن: [ ڕوو][ بن( بەن)+ ئێشت] بەنووشت، بەنیشت _ بەنیشتۆک، بنیشت، جاجک _ جاچک، ژاژک، وێژەن.

{ تێبینی : شێوەی ئامادەكردنی لە كوردستان بە ئەم جۆرەیە، جەویییەكە زەردباوە كە لە دارەبەن دەتكێتەوە و بۆخۆشكردنی دەم دەیجوون . لە چەند شوێنێک دارەبەن( دار قەزوان) بریندار دەكەن و لە قور كۆجیلەیەک ساز دەدەن و بەجێگا بریندارەكانیانە وە دەنێن پاشان كە پڕبوو لێیان دەكەنەوە و بەتاڵیان دەكەنە ناو مەنجەلێكەوە، ئەو جەوییە لەم كاتەدا ڕەنگی بۆرزەرد و ڕەگ و ڕەگی ڕەشی تێدایە و تامی تاڵە. دەیكوڵێنن تاڵایەكەی دەروات و ڕەنگی سپی مەیلەو زەرد دەبێت. بێجگە لە جاوین بۆ داودەرمان، پیشەسازی بەكاردێت. و یەكێكە لە ئەو كالایانە لە كوردستان دەندرێتەوە دەرەوە}.

بنێشتەتاڵ/binêşite taľ: نتـ: بۆ دەركردنی كێم و پیسای نێو دوومەڵ و برین بنێشتەتاڵ دەخرێتە سەربرین بۆ ئەوەی پاکبێتەوە.

:: بنێشتە تاڵ بۆ سارێژبوونی برین و قورحە مەعیدە و قۆڵۆن بەکاردێت.

بنێشتەخۆشكە/binêşite xoşike: نتـ:[ بنێشت+ ئە+ خۆش+ كە]

1 – جاچكە خۆشە : بنێشتی خۆش كراو.

2 – [ ئد] قسەیەک كە زۆر دووپاتدەكرێتەوە.

:: ئەرێ ئەوە بۆ هێندە باسی دایک و بابی من بۆتە بنێشتە خۆشكەی زارت.

بنێشت خۆش كردن/binêşit xoş kirdin: كتن:

1 – كوڵاندن و پاڵاوتن و قاڵ كردنی بنێشت.

2 – جاویین و نەرمكردنەوەی بنێشتی ڕەق. كە منداڵ نازانێت بیجاوێت لەبەر ڕەقێتی ئەوجا گەورەساڵەكان نەرمی دەكەن و پاشان دەیكەنە دەمیانەوە.

بنێشە/binêşe: ن:[ بن+ ئێشە] بنچینە.

بنێشەیی/binêşeyî: نچ: بنەڕەتی.

.

.

.

.